riklam

هه‌ورامان.. بنكه‌یه‌كی پێدانی ڤاكسین كرایه‌وه‌

کوردستان 02:44 PM - 2021-09-05

به‌ئاماده‌بوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ له‌ مه‌ڕاسیمێكدا بنكه‌ی پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا له‌ ناحیه‌ی بیاره‌ بۆ دانیشتوانی ناوچه‌ی هه‌ورامان كرایه‌وه‌.

 

له‌ وته‌یه‌كدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی بیاره‌ی كردو سوپاسی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی خه‌ڵكی كرد كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤاكسین وه‌رده‌گرن.

 

دواتر د. ئازاد مسته‌فا قادر ڕایگه‌یاند: له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار و 730 هاووڵاتی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌و ڕێژه‌كه‌ش زیاتره‌ له‌و ستاندارده‌ی ڕێكخراوی WHO دایناوه‌.

 

وتیشی: تا ئێستا شه‌ش بنكه‌مان كردوه‌ته‌وه‌ و ئومێد ده‌كه‌ین زۆرترین هاووڵاتی وه‌ریبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لۆده‌ زۆره‌ی له‌سه‌ر كه‌رته‌كه‌مان هه‌یه‌ كه‌متربێته‌وه‌.

 

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket