riklam

عیراق و توركیا له‌سه‌ر پشكی ئاو كۆده‌بنه‌وه‌

عیراق 02:17 PM - 2021-09-05

سه‌باره‌ت به‌ پشكی ئاو، له‌ چه‌ند رۆژی داھاتوودا توركیا و عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئه‌نجامده‌ده‌ن.

عه‌ون زیاب عه‌بدوڵا راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره‌ پلانه‌كانی داھاتووی توركیا سه‌باره‌ت به‌ ئیداره‌دانی ئاوی روباری دیجله‌ و خستنه‌ سه‌ر كاری تیمه‌ ته‌كنیكییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ بكرێت. 

 

لیژنه‌ی كشتوكاڵی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ده‌ڵێت، ناردنی وه‌فد بۆ توركیا دابین كردنی پشكی ئاوی عیراق له‌ توركیاوه‌، ھیچ سودێكی نابێت، به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌و دۆسییه‌دا. 

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket