}

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قه‌ڵغانی ئاشتی پێبه‌خشرا

ژنان 09:49 PM - 2021-09-04

له‌میانی رێوره‌سمێكدا و له‌دوایه‌مین رۆژی كۆنگره‌ی چه‌تری پارێزه‌رانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی دا كه‌ له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵات و قه‌ڵغانی ئاشتی بۆردی ئه‌وروپی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئوردنی به‌خشرا به‌ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ١ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) وه‌ك ژنێكی ئاشتیخواز.

كۆنگره‌ی چه‌تری پارێزه‌رانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌تا له‌شاری به‌غدا و پاشانیش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٤-٩-٢٠٢١ له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، به‌وپێیه‌ی سلێمانی وه‌ك شاری ئاشتی ناسراوه‌ و شارێكی تایبه‌ته‌ به‌كلتور و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان.

ئه‌مڕۆش وه‌ك كۆتا رۆژی كۆنگره‌ی چه‌تری پارێزه‌رانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی خه‌ڵات كران، له‌نێویاندا قه‌ڵغانی بۆردی ئه‌وروپی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئوردنی به‌خشرا به‌خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ك یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئاشتیخواز و سیاسه‌تمه‌داره‌ ژنانه‌ی كه‌رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتی دا.

رێكخراوی چه‌تری پارێزه‌رانی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی له‌عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی له‌خۆگرتوه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ئاشتی بچه‌سپێنن و په‌یامی ئاشتیانه‌ بده‌ن به‌گوێی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كاندا، بڕیاریشه‌ دووه‌مین كۆنگره‌یان له‌ شه‌نگال ببه‌ستن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket