}

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: باج له‌سه‌ر به‌رھه‌می ھاورده‌ ھه‌ڵناگرین

کوردستان 09:38 PM - 2021-09-04

وه‌زیری كشتوكاڵی ھه‌رێم رایگه‌یاند، به‌رھه‌می ته‌ماته‌ی پێنجوێن و ناوچه‌كانی تری ھه‌رێم به‌شی عیراق ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی عیراق كراوه‌ تا بازرگانه‌كانیان له‌ ھه‌رێمه‌وه‌ ته‌ماته‌ ھاورده‌ بكه‌ن.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ته‌نھا كێشه‌یه‌ك كه‌ ھه‌یانه‌ له‌سه‌ر دانانی باج و ھاورده‌كردنی به‌رھه‌می ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ و ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان ده‌دات و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ھێنانی به‌رھه‌می ته‌ماته‌ بۆ بازاڕه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق كردووه‌ و پێی ڕاگه‌یاندووه‌، به‌رھه‌می ته‌ماته‌ی پێنجوێن و ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری عیراقی بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق به‌ڵێنیداوه‌، ئه‌و پرسه‌ بباته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ھه‌وڵده‌ده‌ن ئاسانكاری بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو