riklam

وه‌زیری ناوخۆی سعودیه‌ گه‌یشته‌ عیراق

عیراق 06:27 PM - 2021-09-04

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2021 پێشوازیكرد له‌ میر عه‌بولعه‌زیز بن سعود بن نایف ئال سعود، وه‌زیری ناوخۆی وڵاتی سعودیه‌.

كازمی له‌میانی پێشوازیكردنی له‌وه‌زیری ناوخۆی سعودیه‌ باسی له‌ رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو رێكخستنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌، راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی له‌نێوان به‌غداو ریازو گرنگی په‌ره‌پێدان به‌هاوكارییه‌كان له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی ئاسایش و به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو كۆنترۆڵكردنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.

راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن باسیان له‌تواناكان كرد بۆ ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی له‌بواری ئه‌منی له‌نێوان به‌غداو ریاز، وێرای ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ رۆڵیان هه‌یه‌ له‌هێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات.

 

PUKmedia  نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket