riklam

ته‌ندروستی فیدڕاڵ بۆ PUKmedia :عیراق لوتكه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه‌

عیراق 05:57 PM - 2021-09-04

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2021، رایگه‌یاند: دۆخی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌قامگیره‌و عیراق لوتكه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می په‌تاكه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، د.روبا فه‌لاح حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی پزیشكی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تا ئێستا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هیچ رێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای رانه‌گه‌یاندوه‌، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و لیژنه‌یه‌كی باڵای راوێژكاری بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه‌ ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌مه‌ ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ 8 هه‌فته‌ درێژبكرێته‌وه‌و پێدانی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌ش به‌پێی واده‌ی پێشوه‌خت دیاریكراوه‌، بدرێت.

راشیگه‌یاند: دۆخی په‌تاكه‌ جێگیره‌، به‌ڵام به‌هۆی رۆژه‌كانی پشوه‌وه‌، پشكنینه‌كان و سه‌ردانیكردن كه‌م بووه‌، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ردانی بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عیراق لوتكه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌و ئه‌وه‌ش به‌ مانای تێپه‌ڕاندنی قۆناغی مه‌ترسیدار نییه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، خاوبوونه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان وڵات رووبه‌ڕووی دڕندانه‌ی هێرشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌و پێویسته‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی رێكاره‌ ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان ببن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان، بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هاووڵاتیان له‌سه‌ره‌تای توشبوونیان به‌په‌تاكه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ناكه‌ن و ئه‌و كاتانه‌شی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون ده‌گاته‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوه‌وه‌، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ناتوانن فریای ئه‌و حاڵه‌تانه‌ بكه‌ون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket