}

بافڵ تاڵه‌بانی هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم ده‌رده‌بڕێت

عیراق 04:59 PM - 2021-09-04

بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی، ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم، ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم ده‌كات،
ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌: 

 
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
 به‌دڵێكی پڕ له‌ئازارو رازیبوون و قبوڵكردنی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم، مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی و یه‌كێك له‌گه‌وره‌ زانایانی ئیسلام، مان پێگه‌یشت.

له‌كاتێكدا كه‌ هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خۆشه‌ویستانی سه‌ید حه‌كیم (خوا لێی رازی بێت)و مه‌رجه‌عه‌ باڵاكانی خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیمی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌وه‌، له‌خوای په‌روه‌ردگار داواكارین  ئارامی ببه‌خشێت به‌گه‌لی موسوڵمان و گه‌لانی عیراق، خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر میهره‌بانی خۆی و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شادی بكات، له‌گه‌ڵ پیاوچاكان و گه‌وره‌ مه‌رجه‌عه‌كان و زانایان و ئیمامه‌كاندا حه‌شری بكات و سه‌بووری خانه‌واده‌و هه‌موو لایه‌كمان بدات.

بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket