riklam

عیراق.. رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا زیاتره‌ له‌ تووشبوون

عیراق 04:39 PM - 2021-09-04

راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 4-9-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 هه‌زارو 316 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 7 هه‌زارو 415 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 
راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 48 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1912 هه‌زارو 395 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1764 هه‌زار 1 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 92.2٪ هه‌روه‌ها 21 هه‌زار و 42 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket