}

گوگڵ تاڵیبان راده‌گرێت

جیهان 03:11 PM - 2021-09-04

گوگڵ رێگه‌ نادات تاڵیبان ده‌ست به‌سه‌ر ھه‌ژماری به‌رپرسانی ئه‌فغانستاندا بگرێت
كۆمپانیای گوگڵ ھه‌ژماری ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌فغانییانه‌ی داخست كه‌ تاڵیبان به‌ دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا گرت، ھه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد بۆ چوونه‌ ناو ھه‌ژمار و ئیمه‌یڵی به‌رپرسانی پێشووی حكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی زانیارییه‌ نھێنییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه‌یان ده‌ستبكه‌وێت.

 

به‌رپرسێكی كۆمپانیای گوگڵیش به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، بۆ پاراستنی ژیانی به‌رپرسانی پێشووی ئه‌فغانستان له‌ تۆڵه‌ی تاڵیبان، بڕیاریانداوه‌ ھه‌ژمار و ئیمه‌یڵی ئه‌و به‌رپرسانه‌ دابخه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ نه‌ده‌ن تاڵیبان ده‌ستی به‌ زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانیان بگات و به‌كاریان بھێنێت.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو