riklam

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو عه‌زیمه‌ عه‌بدولڵا

پرسەنامە 02:31 PM - 2021-09-04

بۆ كۆچی دوایی خاتوو (عه‌زیمه‌ عه‌بدولڵا)، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو  خاتوو (عه‌زیمه‌ عه‌بدولڵا)

به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (عه‌زیمه‌ عه‌بدوڵا)ی دایكی به‌ڕێز (بانه‌ فاتیح) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی بیروهوشیاری (ی.ن.ك) و خه‌سوی به‌ڕێز (هیمداد عه‌لی) ئه‌ندامی سكرتارییه‌ت و سه‌رپه‌رشتیاری لقی راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان، دڵگران و نیگه‌ران بووین. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.
جێگای كۆچكردوو خاتوو (عه‌زیمه‌ عه‌بدوڵا) به‌هه‌شتی به‌رین بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بوریی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket