riklam

خورماتوو.. چه‌ند كه‌سێك كه‌ به‌نایاسایی هاتبوونه‌ عیراق ده‌ستگیركران

عیراق 12:59 PM - 2021-09-04

له‌و باره‌یه‌وه‌ شانه‌ی میدیای پاراستن ڕایگه‌یاند: فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ئۆپراسیونێكدا كه‌ لیوای سێ له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگیری و به‌ هاوكاری ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توانرا نۆ 9 كه‌س كه‌ ناسنامه‌ی بیانیان پێبوه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی عیراقی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌ نایاسایی هاتبونه‌ سنوری عیراقه‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، ئۆپراسیونه‌كه‌ له‌ ڕێگای دانانی بۆسه‌یه‌كه‌وه‌ بوو له‌ نێوان ڕێگای سه‌ره‌كی پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زای خورماتوو و دوای ده‌ستگیركردنیان ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران.

PUKmedia شانه‌ی میدیای پاراستن 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket