riklam

پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی دوایی ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د

ی ن ک 12:11 PM - 2021-09-04

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ كۆچی دوایی ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم ده‌رده‌بڕێت.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
كۆسره‌ت ره‌سوڵ هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم ده‌رده‌بڕێت.

به‌ڕێزان: خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم- خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی ئایینی و زانست و شه‌هاده‌ت
به‌ڕێز: سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار حه‌كیم- سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراقی

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی یه‌كێك له‌ زانا گه‌وره‌كان و سیمبولی ئایینی له‌ نه‌جه‌فی پیرۆز و مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ ئایه‌توڵای عوزما (محه‌مه‌د سه‌عید الحكیم)م بیست، دڵگران و خه‌مبارم، هاوبه‌شی خه‌متانم.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می دۆستانه‌ی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابتان و خانه‌واده‌ی  ئال حه‌كیمی به‌ڕێز  ده‌كه‌م، له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین ئایه‌توڵای كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌برو ئارامیش به‌ هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژوه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket