كێ پۆسته‌كه‌ی مێركل وه‌رده‌گرێت ؟
جیهان 11:45 AM - 2021-09-04
هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌ڵمانیا
به‌پێی ده‌ستور هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی 72 ساڵه هه‌ر چوار ساڵێك ئازادانه ده‌كرێت بۆ دانانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فیدراڵی Bundestag و له‌وێشه‌وه ده‌ستنیشانكردنی راوێژكاری وڵات، ئه‌مساڵ له26 ی ئه‌یلولی داهاتوو سازده‌ده‌رێت و ئه‌ندامانی خوله‌كه دیاری ده‌كرێن، ئه‌و ده‌زگایه به‌رزترین دامه‌رزاوه‌ی یاسادانه‌و چاودێری ده‌زگای جێبه‌جێكردنه له‌وڵاتدا، له‌كاتی بونی هه‌ر كێشه‌و روداوێكدا لێپرسینه‌وه له‌راوێژكارو كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌كات، هه‌ر له‌ناو په‌رله‌مانیش سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئێستا له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانه ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن له‌وانه پارتی دیموكراتی كریستیان CDU پارتی كۆمه‌ڵایه‌تی كریستیان CSU كه ئێستا هه‌ردوكیان یه‌ك قه‌واره‌و یه‌ك هاوپه‌یمانن 280 كورسی، پارتی سۆسیالدیموكرات SPD/152كورسی، پارتی سه‌وز Die Grüne/ 67, كورسی، پارتی چه‌پ Die Linke/ 69 كورسی، پارتی دیموكراتی ئازادFDP/80 كورسی،پارتی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌ڵمانیا AFD / 89 كورسی و6 كورسیش له‌لایه‌ن سه‌ربۆخان پڕكراوه‌ته‌وه‌و كۆی هه‌موو 709 ئه‌ندام په‌رله‌مانن، له‌م خوله‌ی ئێستا هه‌ریه‌ك له دوو پارته ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا پارته‌كه‌ی مێركل وكریستیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ سۆسیالدیموكراته‌كان هاوپه‌یمانێتیان پێكهێناوه‌و له‌ناو كابینه‌كه‌دان، به‌ڵام ئه‌وانی دی له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وله‌ناو په‌رله‌مان له‌پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانن، له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانه ئازادی ودیموكراسی راسته‌قینه‌هه‌یه‌له ده‌بڕینی بۆچون ودارشتنی یاساكاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ره‌چاوده‌كرێت.
حكومه‌ت...
سه‌رۆكی حكومه‌ت راوێژكاری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵه ، له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامی ده‌نگه‌كان په‌رله‌مان داوا له‌وپارته یان له‌و هاوپه‌یمانێتیه ده‌كات كه زیاترین ژماره‌ی كورسیه‌كانی هێناوه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی راوێژكار دیاری بكات، به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران متمانه‌ی پێده‌به‌خشێ وماوه‌ی مانگێكی بۆ داده‌نێت بۆ دیاریكردنی كابینه‌كه‌ی ، سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن وله‌ماوه‌ی خوله‌كه‌دا به‌رپرسیار ده‌بن له‌كه‌موكرتی وكه‌مته‌رخی له‌كاره‌كانیاندا، كابینه‌ی ئێستا 14 وه‌زاره‌ت "شه‌ش ژن و8 پیاو " وسه‌رۆكی دیوانی راوێژكاریه، باره‌گای هه‌شت وه‌زاره‌ت له به‌رلینی پایته‌خته‌و شه‌شیشیان له شاری بۆنن، ئه‌وكابینه‌یه له‌ماوه‌ی خوله‌كه‌یدا توشی زۆر له‌گرفتی ناوه‌خۆ بۆته‌وه به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی كۆچبه‌روپه‌نابه‌ران وله‌ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌دا زۆرێك له‌دژی سیاسه‌تی مێركل وه‌ستاونه‌ته‌وه له‌وانه" هۆرست زیهۆڤه‌ر"ی وه‌زیری ناوه‌خۆو سه‌ركردوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كریستیانه‌كان چه‌ند جاریك هه‌ره‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كردوه، جه‌گه‌له‌وه‌ش كێشه‌ناوخۆییه‌كانی پارته‌كه‌ی مێركل وئاراسته‌كان وایكردوه كه ئه‌وپارته له‌هه‌ندێ هه‌رێمی ئه‌و وڵاته ره‌واجی جارانی نه‌مێنی و ده‌نگه‌كانی دابه‌زێت، ئه‌نجیلا مێركلیش بریاریداوه كه ئیدی جارێكی تر خۆی كاندیدنه‌كاته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت وده‌سه‌ڵات بێت، به‌هه‌مان شێوه بۆ پارتی سۆسیال دیموكراتیش كێشه‌ی ناوه‌خۆو سه‌ركرده‌یان هه‌یه‌و ئه‌مانه بونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌شی سیاسی ناو پارته‌كان ئارام نه‌بێ وئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌راپی به‌سه‌ر ئه‌و كابینه‌یه‌دا دروستكردوه، له‌م نێوه‌دا نازیه نوێكان وپارتی ئه‌لته‌رناتیڤ گه‌شه‌به‌خۆی داوه‌و ده‌نگی پارتی سه‌وزیش كه به‌رهه‌ڵستكارو ره‌خنه‌گری حكومه‌ته زۆر زیادی كردوه.
پارتی دیموكراتی كریستیان CDU
ئه‌و پارته‌له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م وله‌ساڵی 1945 دامه‌زراوه‌و به‌گه‌وره‌ترین پارت له‌سه‌ر ئاستی وڵات ده‌ژمیردرێت، باوه‌ڕی به‌ئاینی كریستیان هه‌یه‌به‌ڵام له ده‌وڵه‌تی جیای ده‌كاته‌وه، پارتێكی پارێزگار‌و لیبرالیه، باوه‌ڕیان به بونی خوا هه‌یه‌و به‌پیرۆزی ده‌زانن ،مه‌سیحیه‌ت به بیروباوه‌ڕێكی مرۆیی و وه‌ك به‌هایه‌كی به‌نرخ سه‌یرده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی زۆرینه‌ی سه‌ر به‌ئاینی كریستیانن وئه‌وانه‌ی سه‌ربه ئاینه‌كانی تریشن بۆیان هه‌یه ببنه‌ئه‌ندام ، بنه‌مای دروستبونی ئه‌و پارته له‌وه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه رابه‌رانی ویستویانه ناكۆكیه‌كانی نێوان كاسۆلیك وپرۆستات نه‌هێڵن، ئه‌و پارته بۆ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌یه حوكمرانی وڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، "هێلمۆت كۆڵ" ی راوێژكاری پێشوتر یه‌كێك بوه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته كه سه‌روه‌ری زۆری بۆ وڵات تۆماركردوه، له‌وانه یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردووبه‌ری ئه‌ڵمانیاو داهێنانی دراوی یۆرۆ و بوژاندنه‌وه‌ی وڵات له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م، ئه‌و پارته‌ساڵانێكی زۆره به‌هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالدیموكرات ئیئتیلافی حكومه‌تی پێكهێناوه‌و ئێستا "ئارمین لاشیت" سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وپارته‌ده‌كاو هاوكات كاندیدیشه بۆ پۆستی راوێژكار‌و" جێگره‌وه‌ی ئه‌نجیلا مێركل".
به‌رنامه...
ئه‌و پارته به هاوپه‌یمانێتی پارتی كریستیانی كۆمه‌ڵایه‌تی CSUوه‌ك خولی پێشوو هاوپه‌یمانێتیان گرێداوه‌و هێله‌گشتیه‌كانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك بنیاتناوه، له‌پێشه‌وه‌یاندا به‌رزكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن واته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیاودامه‌زراوه‌و ئامێر‌و ترومبێلانه‌ی كه دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن فڕیده‌ده‌ن وژینگه پیس ده‌كه‌ن ده‌بێت باجی زۆریان بخرێته‌سه‌ر، هه‌روه‌هاهێشتنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نرخی ئێستای باج به 19٪ و دروستكردنی خان‌و وشوققه‌ی نیشته‌جێبون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بواری یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون وبایه‌خدانی زیاتر به كه‌رتی ته‌ندروستی، بایه‌خدان به خیزان وهاندانی هاوسه‌ره‌كان بۆ نانه‌وه‌ی منداڵ ونه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی دابه‌زینی ژماره‌ی دانیشتوان و ئاویته‌كردنی په‌نابه‌ران له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی بڕگه‌ی سه‌ره‌كین له‌به‌رنامه‌ی ئه‌و پارته‌دا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕیژ٣ی بێكاری وبه‌كارخستنی په‌نابه‌رو كۆچه‌ران له‌بواری هێزی كاردا.
پارتی سۆسیالدیموكرات SPD
پارتێكی دیموكراتی سۆسیالیستی ئه‌ڵمانیه, له‌ساڵی 1875 له‌یه‌كگرتنی دوو ره‌وتی سۆسیالیستی دامه‌زراوه یه‌كیان له"فردیناندلاسال" وئه‌وی دیش له"كارل ماركس" ،له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م وتا 1989 ش ئه‌و پارته بۆته دووله‌ت لایه‌كیان لایه‌نگری بلۆكی سۆسیالیستی رۆژهه‌ڵات ولاكه‌ی تریش تریش بلۆكی ڕۆژئاوا، دواتر ئه‌وه‌ی به‌ری ڕۆژئاوا ده‌ستبه‌رداری ماركسیه‌ت ده‌بێ وئاراسته‌ی سۆسیالیستی لیبرالی ده‌گرێته‌به‌ر له 1951 ده‌چێته‌وه پاڵ سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی، كاتێك له 1966 ده‌سه‌ڵاتی وڵات وه‌رده‌گرێت رۆڵی كاراده‌گێڕێت له‌بونیادی ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی وخۆشكردنی ژیانی خه‌ڵك، له‌ساڵی 1990 ه‌وه له‌ناو حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانێتی گرێداوه، له‌سه‌ركرده دیاروبه‌ناوبانگه‌كانی "فێلی براند، هێلمۆت شمیت وگێرهارد شورۆیده‌رن " ئێستاش لارس كلینگبیێل سكرتێری ئه‌و پارته‌یه‌و "ئۆلاف شۆلز" جێگری راوێژكار‌و وه‌زیری داراییان كاندید كردوه بۆپۆستی راوێژكاری.
به‌رنامه
ئه‌و پارته له‌ژێر ناوی " داهاتوو" به‌رنامه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌وتیایدا داوای پاراستنی زیاتری ژینگه‌و سنوردانان بۆ كاریگه‌ریه‌خه‌راپكه‌نای گۆرانی كه‌شوهه‌واده‌كات ، هه‌روه‌هاله‌پلانیدایه سنور بۆ گرانی كڕێی خانوو دابنێت ، یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران وكۆچبه‌ران بۆ كاركردن وپیكه‌وه‌گونجان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیدا یه‌كێكه له‌ئامنجه‌كانی ،جگه‌له‌مه‌ش داوای باجی زیاتر بۆسه‌ر كۆمپانیا زه‌به‌للاحه‌كان ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا داوای دابه‌زاندنی باج له‌سه‌ر چینی خواره‌وه كرێكار‌و كاسبكاره‌كان ده‌كات، باشتر كردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان وزیادكردنی كرێی سه‌عاتی كار له هێڵه‌گشتیه‌كانی به‌رنامه‌كه‌یه‌تی، ده‌یانه‌وێت موچه زیادبكه‌ن، كاندیده‌كه‌شیان پشتیوانی له پلان وپڕۆژه‌كه‌یان ده‌كات. ئه‌و كه‌سێكی خاوه‌ن بیرۆكه و ئه‌زمون و به‌توانایه.
پارتی سه‌وز Bundes 90/ Die Grüne
له‌ساڵی 1993 دروستبوه،له‌دوو ره‌وتی سه‌وز هی ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات پێكهاتوه، له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه ئه‌و دووپارته یه‌كیان گرتوه‌و ناویان لێناوه هاوپه‌یمانی سه‌وز 90 ئه‌و پارته زۆر بایه‌خ به پاكراگرتنی ژینگه‌و ئاووهه‌واو ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات، یه‌كێكه‌له‌پارته موعاره‌زه‌كانی وڵات وبه‌بیرێكی مۆدێرنه‌وه ده‌نواڕنه كێشه‌كانی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابوریه‌كان ،به‌پێی چاودێران ئه‌ندامانی ئه‌و پارته پێكهاتون له‌تێكه‌ڵه‌یه‌كی گه‌نج ولاوو خوێندكاره زویربوه‌كان له‌ده‌سه‌ڵات كه پێیانوایه ئه‌ركیان زۆر قورسه‌و حكومه‌ت له‌پای هاوكاریكردنیان هه‌وڵی قورسكردنی باره‌كه‌یان ده‌دات كه فێربونه‌و له‌پاڵیشیدا ده‌بێ كاربكه‌ن وپاره‌په‌یدا بكه‌ن بۆ كرێی زانكۆ وبژیوی ژیان ویارمه‌تیدانی خێزانه‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌ولاوانه‌ی كه به‌هۆی قورسی ژیانه‌وه له‌ڕی لایانداوه ئه‌وانیش لایه‌نگیری ئه‌و پارته‌ده‌كه‌ن، به‌گشتیش خه‌ڵكانی ژینگه دۆست وجوتیاره‌كان هه‌واداری ئه‌و پارته‌ن ، پارتی سه‌وز له 2018 ه‌وه سیسته‌می هاوسه‌رۆك پیاده‌ده‌كات و"ئه‌نالینا بیربۆك ورۆبه‌ر هابك" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا سێیه‌مین پارته‌و له‌ژماره‌یه‌ك هه‌رێم یه‌كه‌مین پارته‌و حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، داكۆكی له پاككراگرتنی ژینگه‌و خاوێنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌وفێركردن وخۆشگوزه‌رانی خێزان و ئارامی وڵات ده‌كه‌ن، پارته‌كه خاتوو " ئانه‌لینا باربۆك" ی وه‌ك كاندیدی پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دیاری كردوه.
به‌رنامه...
ئه‌وپارته له دواكۆنگره‌یاندا كه‌چه‌ند مانگێك به‌رله‌هه‌ڵبژاردن به‌ستیان به‌رنامه‌ی خۆیان راگه‌یاند وتیایدا داواده‌كه‌ن خیرایی ئۆتۆمبێل له شه‌قامه خێرا‌و ئۆرتۆبانه‌كان له‌سنوری 130 كم له سه‌عاتێكدا زیاتر نه‌بێ و كرێی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون سنوردار بكرێت تا ڕێ له‌و گرانیه بگرن كه كرێنشینه‌كان توشی هاتون، بارزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ودابه‌زاندنی ئه‌و رێژه‌یه بۆ خه‌ڵكی ده‌ستكورت وهه‌ژارو كاسبكاری ئاسایی، له‌گه‌ڵ پێداگرتن له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌و ئاوهه‌وا وچاندنی سه‌وزایی زیاتر و دروستكردنی ڕێگاو رێڕه‌وی نوێ بۆ پایسكل وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و بره‌ودان به‌وانه‌ی كه ژینگه‌دۆستن، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئامێر‌و ئۆتۆمبێلی گاز‌و خستنه‌گه‌ڕی ئامێری پشت به‌ستو به‌سه‌رچاوه‌ی ته‌ندروست و ژینگه‌پارێز، پارتی سه‌وز سۆزوپه‌یمانی به ده‌نگده‌رانی داوه ئه‌گه‌ر بیباته‌وه وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به كه‌شو هه‌وا ده‌دانێت وئه‌ركیان پاراستنی ژینگه ده‌بێت، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كاندیدی پۆستی راوێژكاری وهاوسه‌رۆكی پارتی سه‌وز وتی، قه‌یرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆز نییه، ئێستا له‌نێوماندا روده‌دات، ده‌بێت ئه‌وه‌ی له تواناماندابێت بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه كۆنترۆڵ بكه‌ین. ئێمه له‌به‌رده‌م دوڕیانێكی چاره‌نوسسازداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و 1.5 پله‌ی گه‌رمییه‌ی كه‌زیاد ده‌بێت بخه‌ینه ژێر كۆنترۆڵی خۆمان.
پارتی چه‌پ Die Linke
ئه‌و پارته14 ساڵه دامه‌زراوه له‌دوو باڵی پارتی ڕێكخراوی PDS وSED پێكهاتوه، بیری سۆسیالیستی هه‌ڵگرتوه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای شیوعیه‌ت كارده‌كات، ڕه‌خنه‌گری سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتن له‌سیاسه‌ت وحوكمرانیدا، خه‌بات ده‌كات بۆ بردنی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سۆسیالیستی وسه‌پاندنی باجی زۆر به‌سه‌ر كۆمپانیا‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وپشتیوانی له‌چینی كرێكار‌و كاسبكاروبه‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی سه‌عاتی كار بۆیان وخۆشتركردنی ژیانیان، دژی گرێدانی په‌یوه‌ندیه‌له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌دیكتاتۆره‌كانی دونیا‌و هه‌میشه له‌په‌رله‌مان ره‌خنه‌له‌حكومه‌ت ده‌گرن له‌سه‌ر سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و دیپۆلۆماسیه‌تی وڵات وكاره‌كانیان له‌گه‌ل وڵاتاندا، بۆسیاسه‌تی كۆچ وپه‌نابه‌ران كراوه‌ن وده‌خوازن هاوكاری ویارمه‌تی گه‌ل ومیلله‌ته‌لێقه‌وماوه‌كان بكریت، له‌ناو په‌رله‌مان وه‌ك موعاره‌زه سه‌یرده‌كرێن به‌هۆی توندڕه‌ویان له ئایدۆلۆژایكه‌یاندا له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیاوه هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه‌كانیان چاوه‌دێریان له‌سه‌ره، ئه‌و پارته ڕه‌خنه له‌سیاسه‌تی حكومه‌ت ده‌گرێت له چه‌ك فرۆشتن وناردنی سوپا بۆ ده‌ره‌وه‌و پشتیوانی له كۆمپانیا‌و زه‌نگینه‌كانی وڵات وكه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر چینی ژێره‌وه.
به‌رنامه
پارتی چه‌پ داوای باجی هه‌ر سه‌رمایه‌یه‌ك ده‌كات هه‌رسه‌رمایه‌یه‌ك تا ملیۆنێك یۆرۆ ریژه‌ی 1٪ ی وله ملیۆنێكیش زیاتر ڕێژه‌ی 5٪ ی باجی بخرێته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها پلانی هه‌یه كه كرێی هه‌ریه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له سنوری 13 یۆرۆ بۆ هه‌ر مه‌تردوجایه‌ك تێپه‌ڕ نه‌كات، باشكردنی بژێوی ژیانی كرێكار‌و كاسبكاران له ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌كه‌یه‌تی ، هه‌وڵده‌دات ژماره‌ی سه‌عاتی كاركردن له‌هه‌فته‌یه‌كدا بكاته 30 سه‌عات ومافی مۆڵه‌تی كرێكاران ساڵانه له 24 ڕۆژه‌وه بۆ 36 ڕۆژ به موچه‌ی ته‌واوو ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌ر، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی بواری ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌ی وخزمه‌تی زیاتری به‌ساڵاچوان وچاوه‌دێری كردنیان ،له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا داواده‌كات ئه‌ڵمانیا خۆی له شه‌رو ئاشوبه‌كانی ناو وڵات نه‌گلێنی ونه‌بێته لایه‌ن تیایاندا، به‌ڵكو به حیوار‌و گفتوگۆ هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌یان بدات.
پارتی ئه‌له‌ته‌رناتیف" جیگره‌وه' بۆئه‌ڵمانیا AFD
پارتێكی راستڕه‌وی توندڕه‌وه‌و له‌ساڵی 2013 دامه‌زراوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی لێ كۆبۆته‌وه‌كه بیری نازیه‌ت وتوندڕه‌ویان هه‌یه،به‌هۆی سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی په‌نابه‌ران وئیسلام وداكۆكیكردن له رادیكالیه‌ت له 2017 بوو به سێیه‌مین قه‌واره‌ی سیاسی ناو په‌رله‌مان و ئێستاس هه‌ربه‌وهێزه ماوه‌ته‌وه، ئه‌وپارته له‌دژی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌و، ڕێگری له هاتنی كۆچبه‌ران ده‌كاو كۆت وبه‌ند ده‌خاته‌سه‌ر بیانیه‌كانی ناو وڵات، روبه‌ڕوی ئیسلامی وئاینه‌كانی تریش ده‌بێته‌وه ، به‌رنامه‌ی خۆی له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌ڵمانیا له‌بێگانه‌و ره‌گه‌زپه‌رستی داناوه، به‌هۆی بیری توندڕه‌ویان حكومه‌ت چاوه‌دێری به‌رده‌وامیان ده‌كاو به هه‌وێنی گروپه‌توندڕه‌وو تیرۆریسته‌كانیان داده‌نێت، پارتی جێگره‌وه‌بۆئه‌ڵمانیا زۆر دژی مێركل وهاوبیره‌كانیه‌تی وهه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات دڕدۆنگن،داواده‌كه‌ن ئه‌ڵمانیا ته‌نها بۆ ئه‌ڵمان بێت وبێگانه‌كان وه‌ك كاڵا‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌رو له‌خزمه‌تی خۆیان به‌كاربێن وهه‌ر كاتێك ویستیان ده‌ریانپه‌ڕینن.
به‌رنامه
ئه‌و پارته داواده‌كات ئه‌ڵمانیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ده‌ره‌وه‌و سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت، سنوردانان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران لایه‌نێكی گرنگی به‌رنامه‌ی ئه‌و پارته‌یه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت ئیدی نه‌هێڵین كۆچبه‌ران پێ بنێنه ناو خاكی ئه‌ڵمانیاو سنوره‌كانیان له‌به‌رده‌مدا دابخه‌ین، داواش ده‌كات هه‌رچی زوتره رێكاره‌كانی خۆپاریزی له كۆرۆنا لاببرێن وخه‌ڵك ئازاد بێت له هاتوچۆ ویه‌كتربینین وبازاڕكردن، هه‌روه‌ها له‌دژی كوتینی هاووڵاتیان به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا خه‌بات ده‌كه‌ن و هه‌میشه لۆمه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له پلانه‌كانیان له‌م بواره‌دا، به‌گشتی ڤایرۆسی كۆرۆناو خۆپارێزیه‌كانی به سیناریۆیه‌كی حكومه‌ت ده‌زانن بۆ كۆت وپێوه‌ندی كردنی كۆمه‌ڵگا.
پارتی دیموكراتی ئازاد FDP
ئه‌وپارته له‌ساڵی 1948 و دوساڵ له‌دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانی دوه‌م دروستبوه، سه‌ربه‌ئایدۆلۆژیای لیبراڵه‌كانی ئه‌وروپایه، به‌گشتی به‌رنامه‌ی خۆی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئابوری وده‌ستبه‌ردانی ده‌سه‌ڵاته له‌سیاسه‌تی ئابوری وڵات و فه‌راهه‌مكردنی ئازادیه كه‌سیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بنیاتناوه ، له‌مێژووی خۆیدا له‌ساڵی 2009 باشترین ده‌نگی هێناو له‌سه‌ر ئاستی وڵات توانی 14,6٪ به‌ده‌ستبێنێ، له‌رسه‌ركرده هه‌ره‌دیاره‌كانی " ڤالته‌ر شیل"ه كه‌له 1974 تا 1979 سه‌رۆكی وڵات و" هانز دیتریش" له 1974 بۆ 1982 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوه، ئه‌وپارته له‌ناو حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا له‌گه‌ڵ پارته‌گه‌وره‌كان هاوپه‌مانی گرێداوه‌و به‌شدار بوه ، ئێستا له سێ هه‌رێم له‌ناو حكومه‌تدایه‌و له‌ناو په‌رله‌مانیش وه‌ك پارتێكی به‌رهه‌ڵستكار چالاكی ده‌كات.
به‌رنامه..
پارتی دیموكراتی ئازاد داوای نه‌هێشتنی بیرۆكراتیه‌ت ده‌كات له دایه‌ره‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها لابردنی باج له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تی وهه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، چاكسازی له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن یه‌كێكه له‌بڕگه‌كانی به‌رنامه‌كه‌یان ، داواده‌كه‌ن ده‌زگای پۆلیس ده‌سه‌ڵاتی زیاتری بدرێتێ و په‌ره‌ی زیاتر به‌توانای گه‌نج ولاوان بدرێت له ده‌ستگرتن ویارمه‌تیدانیان بۆ پڕۆژه‌و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و دامه‌زراندنیان، بواری په‌روه‌ده‌و فێركردنیش ناوی هاتوه‌و له‌وێدا پێی باشه كه مامۆستا‌و كارمه‌ندانی بواری په‌روه‌رده زیاد بكرێن وخوێندنگه‌ی تازه‌و نمونه‌یی ومۆدێرن دروست بكرێن ، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی وفۆرمه‌له‌كردنه‌وه‌ی یه‌كێكه‌له داخوازیه‌كانی.
به‌رله‌هه‌ڵبژاردن
هه‌رچه‌نده پارتی دیموكراتی كریستیان دیموكرات كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی نێوخۆییه‌كاندا" له‌ژماره‌یه‌ك هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی ولیستی یه‌كه‌مینی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌پێی راپرسییه‌كان هێشتا خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگه له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا، له‌مه‌سه‌له‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا خه‌ڵكی به‌گشتی له‌سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی رازین وئه‌و هاوكاریه زۆروزه‌به‌نده‌ی بۆ خاوه‌ن كۆمپانیا‌و بازارودوكانداره‌كان كردیان واده‌كات جارێكی تر به‌ختیان هه‌بێ وده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته وه‌رگرنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش سیاسه‌تی مێركل له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ناوخۆیی ده‌ره‌كیه‌كان زۆر هێمنه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به گفتوگۆ‌و حیوار چاره‌سه‌ریان بكات لای ئه‌ڵمان ئه‌مه‌ش ئه‌رینیه، بۆنمونه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی مێركل له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ك رووسیا، توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بیش په‌یڕه‌ویده‌كات بۆته جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك ، هاوسه‌نگی له سیاسه‌ت و ئابووری هانده‌رێكی باشی خه‌ڵكه‌بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بدرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ راپرسی پارتی سه‌وز له‌پێشه‌وه‌یه به‌ڵام به‌گشتی پارته‌كه‌ی مێركل له‌زۆربه‌ی راپرسیه‌كاندا له‌ڕیزبه‌ندی پارته‌براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌و پێشبینی زۆر له چاودێران وایه‌كه براه‌وه‌ی یه‌كه‌م بێت ونزیكه‌ی 30٪ ی ده‌نگی هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست بینێت.
بابه‌ت ودۆسیه‌ی گه‌رمی نێوخۆی ئه‌ڵمانیا ئێستا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌و هه‌ڵویسته له‌ولافاوه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ی كه‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رله رۆژئاوا‌و باشوری ئه‌ڵمانیارویاندا، گۆڕانی كه‌شوهه‌واو سیاسه‌تی پارته‌كان له‌مه‌ر ئاینده‌ی وپلانه‌كانیان مژارێكی گه‌رمی رای گشتیه، كاركردن له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌شێكی گرنگی كارنامه‌ی پارته سیاسییه‌كانی ئه‌ڵمانیایه، جگه‌له‌وه‌ش بابه‌تی خۆشگوزه‌رانی وفاكسین وبواره‌كانی خزمه‌تگوزاری وخانه‌نشینی وده‌یان بابه‌تی تر خراونه‌ته‌ناو پڕۆژه‌كانیان له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌ی بۆته جێی بایه‌خی ئه‌وپاراتنه‌له‌مساڵانه‌ی دواییدا سیاسه‌تی ده‌روه‌یه كه ده‌خوازن ئه‌ڵمانیا پێگه‌یه‌كی دیارترو شایسته‌تری هه‌بێت له ململانێ وناكۆكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ومیانڕه‌وانه ڕه‌فتار بكات.
ئارمین لاشیت
كه‌سایه‌تیه‌كی دیار‌و به‌ره‌ونه‌قی پارته‌كه‌ی مێركله ته‌مه‌نی 61 ساڵه‌و به‌هێزترین كاندیدی پۆستی راویژكاریه، ئێستا سه‌رۆكی پارته‌كه‌و هه‌مان كاتسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی نۆردراین وێستیڤاڵنه،سه‌ربه‌ئاینی كاسۆلۆكیه‌و خه‌بات له‌پێناو پاراستن وڕێزگرتنی ده‌كات، له‌كاری سیاسی‌دا چه‌ندین پۆستی باڵا‌و وه‌زاره‌تی پێ سپێردراوه‌له1989 تا 2004 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاتره‌وانی ئاخن بوه، له1994 تا 1998 ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوه،،ڕۆژنامه‌نوس ومیدیاكارێكی كۆنی وڵاته چه‌ندین ساڵ وتا 1994 له ئیزگه‌و ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێمی بایره‌ن كاری كردوه،1999 تا 2005 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه، له 2010 ه‌شه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی نۆردارین وێستڤاڵنه، خاوه‌نی هه‌مان روانگه سیاسیه‌كانی مێركله‌و یه‌كێكه‌له‌دۆست وهاوبیره‌نزیكه‌كانی ،له 2015له وه‌خته‌ی كه مێركل زیاتر له ملیۆنێك كۆچبه‌ری وه‌رگرت توشی گێژاوێكی سیاسی بویه‌وه له‌ناو پارته‌كه‌ی وله‌ناو حكومه‌تیشدا ،ئه‌وكه‌سایه‌تیه یه‌كێك بوو له داكۆكیكه‌رانی سیاسه‌تی مێركل وپشتیوانی لێ‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا مێركل پشتیوانیه‌تی وهه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات ، سێبه‌ره‌كه‌ی مێركل پێیوایه كێشه سیاسییه‌كان نابنه رێگر له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه بارزگانییه‌كان و هه‌وڵی به‌هێزكردنی ئابوری وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، له‌سیاسه‌تی كۆچ كه‌مێك له مێركل توندتره‌و نایه‌وێت ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م په‌نابه‌ران به‌كراوه‌یی بهێڵیته‌وه‌و ده‌یه‌وێت سنورێك دابنێت، له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا نایه‌وێت ململانێ له‌گه‌ڵ وڵاتان بكات و ده‌ستبه‌رداری په‌یوه‌ندی باش بێت له‌گه‌ل روسیا‌و چین، وایده‌بینێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زۆر دۆسیه ناكۆكیشیان هه‌بێت به‌ڵام به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان ده‌بێته خولقاندنی كه‌شێكی دۆستانه‌و چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوانیان، هه‌میشه پێداگیری له‌سه‌ر پته‌وكردن وگه‌وره‌كردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه‌و ستایسی په‌یوه‌ندی دۆپستانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسابۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كێتیه.
له‌مانگه‌كانی رابردوداله‌هه‌موو راپرسیه‌كاندا ئه‌و كاندیده ده‌نگه‌كانی له‌پێشی پێشه‌وه‌بو به‌ڵام له‌كاتی قه‌ومانی كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی باشور‌و رۆژئاوای وڵات له‌كاته‌ی له‌گه‌ڵ تیمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك چوه ئه‌و ناوچانه، له‌كاتی ووتاردادانی " فره‌نك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر"ی سه‌رۆكی ولات به‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سیاسی به‌ده‌م قسه‌وه پێ ئه‌كه‌نین، له‌و له‌حزه‌یه كامێراكانی میدیا چونه سه‌ری وڕخنه‌ی توندی لێ‌گیرا، رای گشتی لێ هاته ده‌نگ هه‌رچه‌ند داوای لێبورنی له‌گه‌لی ئه‌ڵمان كرد به‌ڵام ئه‌و ئه‌تواره‌ی بوه هۆی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی له راپرسیه‌كان وكه‌وته ڕیزبه‌ندی دوه‌م، به‌لام به‌پێی هه‌موو پیوه‌ره‌كانی ئه‌زمونی سیاسی وپێگه‌ی پارته‌كه‌ی و سیاسه‌تێكی هاسه‌نگ له‌گه‌ڵ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌ختی بردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی مێركلی له‌هه‌موو كاندیده‌كانی تر زیاتره‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كه لێداوان وده‌رخستنی هه‌ڵویسته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌روداوو كاره‌ساته‌كان له‌وانه مه‌سه‌له‌ی تاڵیبان وئه‌فغانستان، گۆرانی كه‌شو هه‌واو مه‌سه‌له‌ی تر وه‌ك باڵاترین ده‌سه‌لاتی سیاسی خۆی نمایش كردوه‌و له‌میدیاش له مێركل زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئانالینا باربۆك
ئه‌و ژنه ئیستاهاوسه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیایه‌و ته‌مه‌نی 40 ساڵه و ماوه‌ی 8 ساڵه بۆته ئه‌ندام له‌ناو ئه‌وپارته، ئه‌ندامی خولی ئێستای په‌رله‌مانه ، له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی كاندیدیان كرد بۆ پۆستی راوێژكاری، به‌قسه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بانگهێشتی هه‌موو كۆمه‌ڵگه بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌هێز و هه‌مه‌چه‌شنه‌كه‌یان به‌ره‌و "داهاتوویه‌كی باش، ئانالینا به خاوه‌ن ئایدیایه‌كی رونی سیاسی ناسراوه، هه‌میشه وه‌ك چالاكوانێكی كارا‌و و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی پاراستنی ژینگه ناسراوه، پره‌نسیپی دیموكراسی، به‌های لیبراڵی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌پارێزێت، هه‌رله‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه خوی داوه‌ته كاری رێكخراوه‌یی و وه‌ك كه‌سێكی كارا ده‌ركه‌وتوه، له‌ساڵی1980 له‌دایكبووه، له ساڵی 2000 بۆ 2004 زانستی سیاسی و یاسای گشتیی له زانكۆی هامبۆرگ ته‌واوكردوه، له 2005 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له یاسای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری ئابووری له‌نده‌ن وه‌رگرتوه، له 2005 و بۆماوه‌ی سێ ساڵ له ئۆفێسی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كاری كردووه،
له ساڵی 2008 و 2009 راوێژكار بووه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و ده‌ره‌وه بۆ گروپێك له په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌وز له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، ئیستا چاوی له‌وه‌یه ببێته راویژكاری گه‌وره‌ترین وڵاتی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌وه‌سفێكی ئه‌و ژنه‌دا " یۆشكا فیشه‌ر" كه‌سایه‌تی دیاری ناو پارته‌كه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت" ئه‌نالینا باربۆك له سفره‌وه ده‌ستیپێكردوئێستا له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناو پارتی سه‌وزه‌و زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی هێناوه" ،ئه‌نالینا باربۆك ئه‌گه‌ر له دوو ركابه‌ره‌كه‌ی تری بباته‌وه‌و ببێته راوێژكار ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌مین كه‌سایه‌تی له‌ناو پارتی سه‌وزدا كه پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستبێنیت، هه‌روه‌ها ده‌بێته یه‌ك له به‌هێزترین ژنی دونیا له‌بواری سیاسه‌ت وده‌سه‌ڵاتداریدا، هه‌رچه‌نده كه‌سێكی ووریاو چالاك ومۆدێرنه به‌ڵام له‌نێوه‌ندی سیاسی‌دا ناوبانگی كه‌مه‌و هه‌ندێك پێیان وایه كه ئه‌زمونی كورتی له‌كاری سیاسی وده‌سه‌ڵاتدا به‌تایبه‌تیش كه‌مئه‌زمونی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ناتوانێت وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ببات، جگه‌له‌وه‌ش ماوه‌ی رابردوو كتێبێكی بڵاوكردۆته‌وه مانگی رابردوو له كه‌ناڵه‌كانی میدیا وا بلاوكرایه‌وه كه چه‌ند په‌ره‌گرافێكی له كتیبێكی تر كۆپی كردوه بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌كه‌ی بێنێت، ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی زۆر له‌ده‌ست بدا‌و به‌عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌له‌سه‌ری حیساب بكرێت، چاودێران ده‌ڵێن له‌م خوله به‌ختی ده‌رچونی كه‌مه به‌ڵام ده‌كرێ له‌داهاتودا هاوشێوه‌ی مێركل ببیته كارێزماو ده‌سه‌لاتی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت.
ئۆلاف شۆڵز
ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی پارتی سۆسیالدیموكراتی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌نی 62 ساله، 96٪ ی ده‌نگی ئه‌ندامانی هێناو بۆ كاندیدی پۆستی راوێژكاری، كه‌سایه‌تیه‌كی كراوه‌و به‌هێزو به‌كرده‌وه‌یه، په‌یمانی داوه ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵك خۆشتر بكات له‌ڕێی به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی سه‌عاتی كار‌و بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌و پشتیوانیكردن له خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه بچوكه‌كان وزۆر بواری تری ژیان،له‌سه‌روبه‌ندی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوداخرانی بازاره‌كان په‌یمانی به كاسبكاران دا كه‌مسوریان بخواو قه‌ره‌بویان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بهات كردی وپه‌یمقانه‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێنا، به‌جێهێنانی ئه‌و سۆز‌و په‌یمانه‌ی ساڵی ڕابردوی هانده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پیویست به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وكه‌سایه‌تیه له‌ناو پارته‌كه‌ی وله‌لایه‌ن په‌نابه‌ران وخه‌ڵكی بێگانه‌ش خۆشه‌ویسته چونكه سیاسه‌تی كرانه‌وه‌و تێكه‌ڵاوی بێگانه‌كانی گرتۆته‌به‌رو دژی نایزه‌كان ودژه‌بێگانه‌كان خه‌بات ده‌كات، هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبكاردنی رابردودا سۆسیالدیموكراته‌كان به‌هێنانی 20,5٪ خه‌راپترین ئه‌نجامیان هێناوه‌و ئێستاش هه‌روه‌ه جاران ماونه‌ته‌وه به‌ڵام كاندیده‌كه‌یان به‌هۆی به‌هێزی وئه‌زمونی كاردكردنی چه‌ند ساڵه‌ی به‌خت یاوه‌ریه‌تی.
پلانی درێژخایه‌نی ئۆلاف شۆڵز ئه‌وه‌یه تا 2045 ئابوری وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته لوتكه‌و پشت به‌سه‌رچاوه‌ی سروستی ژینگه‌یی ببه‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهینانی ووزه، وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات هه‌وڵی زیادكردنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌دات كه ژینگه‌پارێزن ئه‌وسیاسیه ده‌ڵیت ده‌بێت تا ساڵی 2030 ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له وڵات‌دا بگه‌یه‌نینه 30 ملیۆن، سنورداركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ئۆتۆبانه‌كان به 130 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا یه‌كێكه‌له سۆز‌و په‌یمانه‌كانی هه‌ڵبژاردن ،هه‌روه‌ها بۆ هاندانی خه‌ڵكی له پرۆسه‌ی خۆكوتین به فاكسینی دژه‌كۆرۆنا رایگه‌یاند كه‌ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت تێستی كۆرۆنابه‌خۆرایی ناهێڵی وگرانی ئه‌كات تاوه‌كو هاوڵاتیان ناچار بكات خۆیان بكوتن، شۆڵز ئیستا جێگری مێركله‌و پێشتر پارێزگاری هه‌رێمی هامبۆرگ بو له‌سه‌ر لیستی پارته‌كه‌ی، له‌ژیانی سیاسی‌دا پۆستی زۆری هه‌بوه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێكی به‌ناوبانگ و به‌كرده‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، به‌پیی زۆربه‌ی راپرسیه‌كان ململانێی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی ئه‌وپۆسته له‌نێوان ئه‌وكاندیده‌و ئارمین لاشیته، له‌هه‌ندێ راپرسیدا یه‌كه‌می هێناوه‌وله‌وانی تر دوه‌مه، سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی ئه‌كاته‌وه.
كوردوپارته‌سیاسیه‌كان وهه‌ڵبژاردن.
به‌گشتی بیانیه‌كان له‌ناو ئه‌ڵمانیا له 20 ملیۆن كه‌س زیاتره ، 11 ملیۆن له‌وانه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان وه‌رگرتوه كه‌ده‌كاته نزیكی له 9٪ ی كۆی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، ره‌وه‌ندی توركی كه‌گه‌وره‌ترینه‌و له سێ ملیۆن زیاترن ,ئه‌وانه هه‌موویان مافی ده‌نگدان وخۆكاندیدكردنیان هه‌یه، تورك توانیویانه له‌ناو كایه‌ی نسیاسی وڵكات جێی خۆیان بكه‌نه‌وه‌وله‌هه‌رێمه‌كان په‌رله‌مانتارو به‌رپرسی باڵایان هه‌یه‌و له‌ناو په‌رله‌مانی ناوه‌ندیش ژماره‌یه‌ك كورسیان به‌ده‌ستهیناوه، به‌گشتی ئێستا له‌ناو فراكسیۆنه‌كان 58 په‌رله‌مانتاری به‌ڕه‌گه‌ز بیانی هه‌یه، زۆربه‌یان سه‌ربه پارت چه‌پ یان سه‌وزه‌كانن.
ژماره‌ی كوردان له‌و وڵاته به‌ته‌واوی دیار نیه چونكه ئاماره‌كان به‌پێی نه‌ته‌وه نه‌كراون به‌ڵكو به‌پێی خه‌ڵكی وڵاتان كراون، به‌پێی زانیاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان خۆیان له ملیۆنێك كه‌س ده‌ده‌ن ونزیكه‌ی نیوه‌یان ڕه‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه، تا ئێستا كورد نه‌یتوانیوه‌بچێته ناو ئه‌و په‌رله‌مانتاره، دوو سێ ئه‌ندامی خه‌ڵكی توركیا هه‌ن كه وا پروپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرێت كه كوردی باكور بن به‌ڵام له‌راستیدا نه‌ك هه‌ر زمانی كوردیش نازانن به‌ڵكو كوردبونیان پێوه‌دیار نیه‌و ناتوانین به په‌رله‌مانتاری كورد ناویان ببه‌ین، له‌م خوله‌ی ئێستا كچه كوردێكی باشوور له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌وز خۆی كاندید كردوه، به‌ناوی " ڤانیسا ڕه‌شید" له‌بازنه شاری میونشن كاندیده‌و به‌ختی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه،له خولی رابردوش خۆی كاندیدكردبو به‌لام ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا، ژماره‌یه‌ك چالاكوان وكه‌سایه‌تی كورد له‌ناو پارته‌سیاسیه‌كان ئه‌ندامن به‌ڵام تائیستا نه‌یانتوانیوه پێگه‌ی خۆیان ومیلله‌ته‌كه‌یان قایم بكه‌ن وبتوانن كاریگه‌ری به‌جیبێڵن، ئه‌وانه‌ی كوردستانی باكور تاراده‌یه‌ك توانیویانه‌له‌ناو پارتی چه‌پ جۆریك له‌دۆستایه‌تی و پشتییوانی په‌یدا بكه‌ن به‌ڵام له‌هاوسۆزی زیاتر نیه‌و وه‌ك پێویست نیه، له‌سنوری هه‌واڵ و راپۆرتی كه‌ناڵه‌كانی میدیا تێپه‌ڕ ناكات.
راپرسیه‌كان....
به‌پێی راپرسیه‌كانی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانی دیموكراتی كریستیانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌پێتشه‌وه‌ی پارته‌كانی تره‌و رێژه‌ی 30٪ ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت وده‌بێته یه‌كه‌مین قه‌واره‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌كه‌و دوای ئه‌ویس پارتی سه‌و وسێیه‌میس سۆسیالدیموكراته‌كانن ،به‌و پێیه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت یان راوێژكاری وڵات له‌و ڤفراكسیۆنه ده‌بێت، به‌لام ناتوانێت به‌ته‌نها حكومه‌ت پێك بێنیت و ده‌بێت له‌گه‌ل لایه‌نێك یان دولایه‌نی تر هاوپه‌یمانێتی گرێبدات ئه‌نجا ده‌بێته نیوه‌ی زیاتری په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ریش زۆره " ئارمین لاشیت" كاندیدی هاوپه‌یمانیتیه‌كه ببێته جیگره‌وه‌ی ئه‌نجێلا مێركل بۆ پۆستی راوێژكاری وبۆماوه‌ی چوار ساڵ رابه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاته بكات. به‌گوێره‌ی دوا راپرسی كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی ئینفراتیست دیماپ ئه‌نجامدراوه، پارتی دیموكراتی كریستیان و یه‌كێتی كریستیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌خوشكه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه به هێنانی 23٪ـی ده‌نگه‌كان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنن، پارتی سه‌وز 19٪، پارتی سۆسیال دیموكرات 21٪ پارتی ئازادیی دیموكرات 12٪ و پارتی جێگره‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا 10٪ چه‌په‌كان 6٪ و پارته‌كانی دیكه‌ش 8٪ـی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن.
سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان
هێشتا هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه به‌ڵام به‌پێی چاودێرانی سیاسی ومیدیا ئه‌و پارتانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن دێنن هه‌ریه‌ك له‌پارته‌كه‌ی مێركل وسۆسیالدیموكرات وسه‌وزه‌كانن ، پێشده‌چێت هه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرینه‌بێنیت وبه‌هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ دوو براوه‌كه‌ی تر كابینه‌ی حكومه‌ت پێك بێنێت، پێكهێنانی حكومه‌تی ئیئتیلافی له‌ئه‌ڵمانیا تازه نیه‌و به‌دریژایی مێژوو دوو یان سێ پارت هاوپه‌یمانێتیان گرێداوه چونكه هیچ كام له‌وپارتانه نه‌توانن ده‌نگی ڕه‌های هاووڵاتیان یان نیوه‌ی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن و حكومه‌ت دروست بكه‌ن.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی ره‌سمی SPD. CDU. Die GRÜNE.FAD.FDP ، Spiegel Online،Wikipedia ،Bundestag Wahl 2021، Deutsche welle
PUKmedia ئا / بوهان ئه‌مین / ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18