riklam

سلێمانی.. 4 ناوەندی پێدانی ڤاكسین تایبەت دەكرێت بەمامۆستایان

کوردستان 09:28 AM - 2021-09-04

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەم هەفتەیەوە 4 بنكەی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا تایبەت بەمامۆستانی هەردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا  لەسلێمانی دەكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەڕێی كردنەوەی 4  بنكەوە پێكوتەی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ مامۆستایان دابین دەكەن.

رونیشیكردوەتەوە: كردنەوەی ئەو 4 بنكەیەش بەشێوەیەك دەبێت 2 بنكەیان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی رۆژئاواو 2 بنكەی دیكەشیان بۆ مامۆستایانی پەروەردەی رۆژهەڵات دەبێت.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket