riklam

سوپای عیراق هێزەکانی گەڕاندەوە ناحیەی سەرگەڕان

عیراق 12:25 AM - 2021-09-04

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی ئاشکرایکرد سوپای عیراقی ئەو هێزانەی گەڕاندەوە سنوری ناحیەی سەرگەران، کە پێشتر بڕیاری کەمکردنەوەیان درابوو، ئاماژەی بەوەشکرد دڵنیایی دراوەتە خەڵکی سنورەکەئیتر داعش ناتوانی بەجۆرە پەلاماریان بداتەوە.
هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران بەpukmediaی راگەیاند: دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمجارەی ناحیەی سەرگەڕان دەرکەوت چەکدارانی داعش سودیان لە بۆشایی ئەمنی سنورەکە وەرگرتووە و ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.
وتیشی: ئەو بۆشاییە ئەمنیەی دروستبوو لەو سنورە لەئەنجامی کەمکردنەوەی خاڵی بەرگری سوپای عیراق بوو، کە دەبوو بەپێچەوانەوە هێزو پێگەی سوپا زیاتر بکرێت نەوەک بەوجۆرە کەمتری بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئەو کەمتەرخەمیەی  لەسنوری سەرگەڕان ئەنجامدرا ئێمە وەک لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران هەرزوو هاتینەسەر خەت، بۆ ئەمەش وەزیری بەرگری و فەرماندەی هێزەکانی وشکانی و فەرماندەی فرقەمان ئاگەدارکردەوە.
روونیشیکردەوە: خۆشبەختانە ئەنجامی هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوو، هێزەکانی سوپا بۆ ئەو ناوچانە گەڕێندرایەوە، ئەمەش دڵنیایی زیاتری بەخەڵکی ئەو سنورە بەخشی، کە ئەوان بەتەنیا نین و پاشماوەکانی داعش ناتوانن جارێکی تر بەوجۆرە پەلاماریان بدەن.
جێی ئاماژەیە لەدوو رۆژی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی شەحەل لەسنوری ناحیەی سەرگەڕان، لەئەنجامدا جگە لە رفاندی جوتیارێک، ژمارەیەکی تر برینداربوون، کە بەشێکیان هاوڵاتی مەدەنی بوون.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket