riklam

ته‌ندروستی عیراق هۆشداریده‌دات

عیراق 02:15 PM - 2021-09-03

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن، بۆی هه‌یه‌ توشبوون به‌جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار بكرێت.

روبی فه‌لاح ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاندووه‌، ده‌كرێت توشبوون به‌جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار بكرێت، یاخود جۆری نوێی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌ربكه‌وێت له‌داهاتوودا، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش بۆ پابه‌ندنه‌بونی هاووڵاتیان به‌رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ جۆری نوێ مه‌ترسیداری تری كۆرۆنا بڵاوببێته‌وه‌، كه‌ بتوانێت تووشی ئه‌و كه‌سانه‌ش بێت كه‌ ڤاكسینه‌ی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ و ئه‌وانه‌شی كه‌ ڤاكسینیان به‌كارنه‌هێناوه‌، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ نوێیانه‌ی ئێستا له‌هه‌ندێك وڵاتی جیهان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، زۆر چالاكن و بوونی ڤاكسینیش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست ناكات.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كانی ئێستا له‌ دژی كۆرۆنا سه‌لمێندراون، هیچ رێگه‌یه‌كی جێگره‌وه‌ش بۆ ڤاكسین نییه‌، ته‌نها چاره‌سه‌ریش خۆپارێزی و به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ، بۆیه‌ به‌گشتی به‌رده‌وامبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، په‌یوه‌سته‌ به‌ خودی هاووڵاتیانه‌وه‌ كه‌ چه‌ند رێكار و رێنماییه‌ خۆپارێزیه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket