riklam

عیراق چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

عیراق 01:30 PM - 2021-09-03

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نێونه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ كه‌ دوو ساڵ خزمه‌تیان ھه‌یه‌ و دامه‌زراندنیان به‌ شێوه‌ی گرێبه‌سته‌ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.


لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، میكانزمی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ گرێبه‌ست، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگاكان.

PUKmedia راگه‌یه‌ندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket