riklam

ئاماری قوربانیانی زریانی ئایدا له‌ ئه‌مریكا به‌رزده‌بێته‌وه‌

جیهان 12:10 PM - 2021-09-03

ئاماری قوربانیانی زریانی ئایدا له‌ ئه‌مریكا بۆ زیاتر له‌ 44 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌ و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش باری نائاسایی له‌ نیویۆرك راگه‌یاند.

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ھۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارین و زریانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌كانی باكوری خۆرھه‌ڵاتی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ زریانی ئایدا ناسراوه‌، تائێستا لانیكه‌م 44 كه‌س له‌ ویلایه‌ته‌كانی نیوجێرسی، نیویۆرك، په‌نسیلڤانیا و كۆنێتیكێت گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاش له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، باری نائاسایی له‌ نیویۆرك راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌رچی زریانی ئایدا یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كانی مێژووی ئه‌مریكا، به‌ڵام دڵنیایه‌ كه‌ ده‌توانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket