riklam

كازمی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات

عیراق 12:03 PM - 2021-09-03

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات رۆڵیان ھه‌بێت له‌ ھاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردن و دووربكه‌نه‌وه‌ له‌ پروپاگه‌نده‌كان.


مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوای له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، ھاووڵاتیان ھۆشیار بكه‌نه‌وه‌ بۆ به‌شدارییه‌كی فراوان له‌ ھه‌ڵبژاردن. 


وتیشی، پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كان بواری زیاتر بۆ ھۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران فه‌راھه‌م بكه‌ن، چونكه‌ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ عیراق چاره‌نوسسازه‌ و به‌نده‌ به‌ داھاتووی وڵاته‌وه‌.


مسته‌فا كازمی داواشیكردووه‌، میدیاكاران خۆیان به‌دوور بگرن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌، به‌تایبه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ساخته‌ی پێشوه‌خت و دواخستنی ھه‌ڵبژاردن و ھه‌موو ئه‌و ھه‌واڵانه‌ی گومان و نیگه‌رانی و ساردبوونه‌وه‌ لای ده‌نگده‌ر دروست ده‌كات.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket