riklam

نیوزله‌ندا.. كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك

جیهان 09:45 AM - 2021-09-03

له‌ نیوزلاند كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشیكرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و شه‌ش كه‌سی برینداركرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرایده‌كه‌ن هێرشه‌كه‌ تیرۆرستی بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 3-9-2021، له‌ زاری پۆلیسی نیوزلانداوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ شاری ئاكلاند كه‌سێك له‌ مۆڵێكیدا به‌ چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سێك و شه‌ش كه‌سی برینداركردوه‌، پاش رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌، كه‌سه‌ هێرشكه‌ره‌كه‌ كوژراوه‌.


راشیانگه‌یاندووه‌، تا ئێستا پۆلیس ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه‌، به‌ڵام به‌پێی ئاماژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سه‌كه‌ له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا دروشم و وتافی داعشی وتووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌پێی ئاماژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پۆلیس به‌ كارێكی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.


هه‌مان كات جاسێندا ئاردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلاند ئه‌و هێرشه‌ی به‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ناوبرد كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێك كه‌ خه‌ڵكی وڵاتی سریلانكایه‌ به‌ چه‌قۆ ئه‌نجام دراوه‌ و دواتر كوژراوه‌.

 

له‌ ساڵی 2019 شدا له‌ دوو مزگه‌وتی وڵاتی نیویلاند هێرشی چه‌كداری ئه‌نجامدراو به‌وهۆیه‌وه‌ 51 كه‌س كوژران.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket