riklam

كازمی داوایەك ئاراستەی دەزگاكانی راگەیاندن دەكات

عیراق 08:26 PM - 2021-09-02

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021، داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد هانی هاووڵاتیان بدەن بەشداری فراوان لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی داهاتوودا بكەن كە بڕیارە رۆژی10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەپچێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نووسینگەكەی، ئەمڕۆ كازمی چاویكەوت بە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری كەناڵەكانی هەواڵ لە عیراق و داوایكرد دەزگاكانی راگەیاندن و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان بەشداری كاریگەرییان هەبێت لەبواری هۆشیاركردنەوەو رۆشنبیریكردن بەئاراستەی بەشداری فراوانی هاووڵاتیان لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

هەر لەمیانی دیدارەكەدا، كازمی جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی كەناڵە ئاسمانییەكان رووبەڕێكی فراوان بۆ ئەم بوارە تەرخان بكەن، بەو هۆیەی ئەوە كاریگەری گەورە لەسەر داهاتووی وڵات دروست دەكات.
هەروەها بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی چەندین دۆسیە، كە گرنگترینیان بریتی بوو لەو سەركەوتنەی كۆنگرەی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی بەدەستی هێنا،  لەپێناو بەهێزكردنی پێگەی عیراق و خزمەتكردن بەرۆڵەكانی گەلەكەی سوودیان لێ وەربگیرێت.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket