riklam

ماوەی نێوان ژەمەکانی ڤاکسین درێژدەکرێتەوە

کوردستان 05:28 PM - 2021-09-02

وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت ماوەی نێوان پێدانی ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی جۆری فایزەر درێژ دەکرێتەوە.

 

بۆ هەشت هەفتە واتە ٥٦ رۆژ درێژ دەکرێتەوە

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: ماوەی نێوان پێدانی ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی جۆری فایزەر بۆ هەشت هەفتە واتە ٥٦ رۆژ درێژ دەکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ماوەی نێوان پێدانی ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی جۆری فایزەر سێ هەفتە بوو.

ئەم بڕیارەش بە پشت بەستن بە رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی جێبەجێ دەکرێت.

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket