riklam

كازمی له‌ باره‌ی 200 ملیار دیناره‌كه‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات

کوردستان 05:16 PM - 2021-09-02

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند، ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ ھه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.


مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م حساباتی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌خرێنه‌وه‌، ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ ھه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.


كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، عیراق پێویستییه‌كی زۆری به‌ چاكسازی ھه‌یه‌، چونكه‌ داھاتی نه‌وتی وڵاتیش به‌شی مووچه‌ی موچه‌خۆران ناكات.


وتیشی، پێشتر بانكی ناوه‌ندی ته‌نھا 51 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی تێدا بووه‌، به‌ڵام ئێستا بۆ 61 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.


سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی به‌راوردكردنی ئه‌فغانستان به‌ وڵاته‌كه‌ی وتی، ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌فغانستان ڕوویدا، ھه‌رگیز له‌ عیراق دووباره‌ نابێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket