riklam

ژمارەیەك دۆسیەی گەندەڵی گەورە رەوانەی دادگاكان دەكرێت

عیراق 05:15 PM - 2021-09-02

دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021 جەختیكردەوە كە زۆرێك لە دۆسییەی گەندەڵی وەزارەتەكانیان ئاشكراكردووە.

لەو بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق لەزاری رافل یاسین خزەیر، سەرۆكی دیوانی چاودێری فیدڕاڵی، بڵاویكردەوە، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی زۆرێك لە دۆسیەی گەندەڵی وەزارەتەكانی حكومەتی فیدڕاڵییان ئاشكرا كردووەو هەر دۆسییەك بەجیاو بەگوێرەی حاڵەتەكەی دەخرێتەڕوو، ناتوانرێت پارەو بڕەكەی تێیدا ئاشكرا بكرێت، بەڵكو بەگوێرەی رووداوەكە دەبێت، روونیشی كردەوە، دیوان ئەو دۆسیانە دەخاتە بەردەم دادگا كە بریتی بێت لە گەندەڵی.

رافل یاسین راشیگەیاند: بەسەرچوونی یاسای پشكنێرە گشتییەكان و خانەنشین بوونی زۆرێك لەفەرمانبەران بەهۆی یاسای نوێی خانەنشینییەوە، وایكردووە كەموكوڕیمان لەژمارەی فەرمانبەر بۆ دروست ببێت، بەتایبەتیش ئەو فەرمانبەرانەی شارەزاییان هەبووە، هاوكاتیش هاتنی پەتای كۆرۆناو خۆپیشاندانەكان كاریگەری لەسەر پابەندبوونی فەرمانبەر بەكاتی دەوام و ئامادەكردنی ژمێریاری كۆتایی دروستكردووە.

PUKmedia ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket