riklam

نه‌خۆشانی هیوا ده‌توانن ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن

کوردستان 03:50 PM - 2021-09-02

له‌ئێستادا ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌رده‌سته‌و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن ڤاكسینه‌كه‌ به‌كاربهێنن.

د. محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب به‌رپرسی نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا جۆره‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌رده‌سته‌ .

وتیشی: پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی هیوا ڤاكسینیان پێ بدرێت سه‌رانی پزیشكه‌كانیان ده‌كه‌ن و رای پزیشكه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و له‌ژێر رێنمایی وردی زانستی و به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ڤاكسینی كۆرۆنایان پێده‌درێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا ڤاكسنی پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌رده‌سته‌و رۆژانه‌ چه‌ندین نه‌خۆش ڤاكیسنیان پێده‌درێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket