riklam

نیویۆرك.. به‌ھۆی زریانی ئایداوه‌ باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نرێت

جیهان 02:59 PM - 2021-09-02

حاكمی نیویۆرك رایگه‌یاند، ئاستێكی پێوانه‌یی باران باریوه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 7.8 سانتیمه‌تر و مه‌ترسی له‌سه‌ر رێگه‌كان دروست بووه‌، به‌ھۆیه‌وه‌ باری نائاسایی راگه‌یه‌نراوه‌، بۆ ھاوكاری كردنی خێزانه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان.

تۆڕی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌م ھێڵه‌كانی میترۆ له‌ شاری نیویۆرك وه‌ستاون و ئه‌گه‌ری روودانی با و لافاوی به‌ھێز له‌ به‌شی باكور و ناوه‌ڕاستی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ھه‌یه‌. 

 

زریانی ئایدا له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌وه‌ چه‌ندین ناوچه‌ و ویلایه‌ته‌ كه‌ناراوییه‌كانی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه‌، كه‌شناسی ئه‌مریكاش ھۆشداریداوه‌ له‌ روودانی لافاو له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای فیلادلفیا و باكوری نیوجێرسی.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket