riklam

بازرگانانی هه‌رێم بۆ هاورده‌ و هه‌نارده‌ی كاڵا له‌گه‌ڵ ڕوسیا ڕێكده‌كه‌ون

کوردستان 06:50 PM - 2021-09-01

یه‌كێتی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك سه‌ردانی ڕوسیا ده‌كه‌ن و لێكتێگه‌یشتنێك بۆ ئاسانكاری چوون و هاتنی بازرگانان بۆ ڕوسیا ئیمزا ده‌كه‌ن. 
پێشه‌وا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند له‌ سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ ڕوسیا گه‌یشتینه‌ ڕێككه‌وتن بۆ هه‌نارده‌ و هاورده‌ له‌به‌رهه‌م و چوون و هاتنی بازرگانه‌كان بۆ ڕوسیا به‌ ئامانجی بازرگانی.

وتیشی: ئامانجی ژووره‌ بازرگانییه‌كان بوژاندنه‌وه‌ شاره‌كان و هاوكاریكردنی بازرگانانه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket