riklam

نووسه‌رێك 500 كتێب ده‌به‌خشێته‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌

کوردستان 06:33 PM - 2021-09-01



له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌خشینی كتێب به‌ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی 500 كتیب و ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڤاری به‌خشییه‌ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ . 

د. مهاباد كامیل سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسی نووسه‌ران و ڕوناكبیرانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد كه‌ به‌به‌رده‌وامی هاوكار و پشتیوانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ن و ڕایگه‌یاند: سوپاسی ئیبراهیم هه‌ورامانی ده‌كه‌ین كه‌ توانی 500 كتێب و75  گۆڤار ببه‌خشێته‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌وانه‌شی كه‌ كتێب ده‌هێنن بۆ منداڵ و نه‌وه‌كانی خۆیانه‌. 
 
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئیبراهیم هه‌ورامانی له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ ئه‌ركی خۆمم زانی له‌ پێناو پێشخستنی زیاتری زانكۆكه‌ و وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆیان 500 كتێبی عه‌ره‌بی و كوردی و ژماره‌یه‌ك گۆڤارم پێبه‌خشین و له‌ ئاینده‌شدا هاوكاری زیاتریان ده‌كه‌م.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket