riklam

ئەو وەزارەت و شوێنانەی سبەینێ مووچە وەردەگرن

ئابوری 11:10 AM - 2021-09-01

سبەینێ مووچەی حەوت وەزارەت و دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی دادوەری و خاوەن پێداویستی تایبەت و  چەند دەستەیەك دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خشتەیەکی نوێی مووچەی بۆ سبەینێ پێنج شەممەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: مووچەی وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانە سرووشتییەكان، پیشەسازی و بازرگانی، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند: هەر سبەینێ مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی دابەشدەكرێت.

 PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی دارایی




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket