تەندروستی:ملیۆنێک و 200 ژەمە ڤاکسینمان وەرگرتوە
کوردستان 10:31 AM - 2021-09-01
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاربهێنن و ئاماژە بەوەشدەکات بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان ئامادەکاری بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەکرێت.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: لەهەرێمی کوردساتن سێ جۆر ڤاکسینمان هەیە ( فایزەر و سونۆفارم و ئەسترازینکا ) و هەتا ئێستا یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسین وەرگیراوەو ٧٠٠ هەزاری دراوە بە هاوڵاتیان و داواشیان لێدەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و ڤاکسین وەربگرن.
وتیشی: سەرجەم ئەو ڤاکسینانەی هەن تەندروستن و هیچ کێشە و مەترسییەکیان نیە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مۆڵەتیان پێدراوە و هاوڵاتیان پێویستە هەر جۆرێک ئامادە بوو بێ ترس وەریبگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد: رێژەیەکی باش ڤاکسین دانراوە بۆ مامۆستایان، وەک ئامادەکاری بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و پێش دەستپێکردن و دوای دەستپێکردنی خوێندنیش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
هاوکات ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە وتی: لە سنوری دهۆک بە هەماهەنگی هەردوو بەرێوەبەرایەتی پەروەردە و تەندروستی ناوەندی پێدانی ڤاکسین بۆ مامۆستایان کراوەتەوەو هەتا ئێستاش وەرگرتنی زۆرترین رێژەی ڤاکسین لە دهۆکە هەوڵدەدەین لە سلێمانی و شارەکانی تریش بەهەمان شێوە بکرێت هەتا پرۆسەی خوێندن بە رێکخراوی بەرێوەبچێت.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19