riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 09:14 AM - 2021-09-01

سێبتەمبەر مانگی نۆهەمی ساڵە بە پێی ساڵنامەی گریگۆری، و لە عیراق و شام پێی دەوترێت (ئەیلول) و مەغریب (شتەنبەر) و لە تونس و جەزائیر (سێبتەمبەر)، ژمارەی رۆژەكانی (30) رۆژە، سەرچاوەی ناوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زمانی لاتینی و بە مانای (مانگی حەوتەم) دێت ( لە سێبتەم  septem: حەوت)ەوە هاتوو، رۆمانە كۆنەكان مانگەكانی ساڵیان لە مانگی (مارس)ەوە ژماردووە پێش زیادكردنی هەردوو مانگی ینایەر و فبرایەر بۆ ساڵنامەی گریگۆری.

1 سێبتەمبەر [ئەیلول]
رووداوەكان:

410: شاری باتنە نزیك زێی فورات لە باكوری كوردستان هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا دەكرایەوە بە رووی بازرگانان لەگەڵ دەوڵەتی فارس.
1535: دەریاوانی فەرەنسی جاك كارتییە گەشتە ناوچەی (هوشیلاجا)، كە شاری (مۆنتریال) پایتەختی كەنەدەی تێدا بنیاتنا.
1715: لویس دۆقی ئەنجو فەرمانڕەوایی فەرەنسەی گرتە دەست لە ژێر ناوی لویسی پانزەهەم و ئەوەش دوای وەفاتی مەلیك لویسی چواردەهەم.
1892: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی گۆڤاری (الهلال)ی رۆشنبیری.
1920: بۆ یەكەمجار لوبنان هاتە بوون كە بریتی بوو لەو ناوچانەی لە ژێر ركێفی ئینتیدابی فەرەنسیدا بوون، و ئەوەش دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، ئەو وڵاتە بریتیبوو لە شاخی لوبنان و پاشان تەرابلوس و بەعلەبەك و هرمل و باشووری پێوەلكا و هەمووی ناونرا دەوڵەتی لوبنانی گەورە.
1921: كردنەوەی یەكەم قوتابخانەی حكومی لە (عەینكاوە) ی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە لایەن مەتران (ئیستفان جیری) سەرۆكی ئەسقەفەكانی پارێزگای كەركوك.
1923: زەمینلەرزە لە شاری (تۆكیۆ) و (یۆكۆهاما) كە بووە هۆی وەفاتی 150000 كەس و دەربەدەربوونی زیاتر لە ملیۆنێك كەس.
1939: ئەڵمانیا هێرشیكردە سەر پۆڵەندە و ئاگری جەنگی دووەمی جیهانی هەڵگیرساند.
1969: موعەمەر قەزافی هەستا بە كۆدەتایەكی سەربازی سپی بۆ سەر مەلیك محەمەد ئیدریسی سنەوسی و دەسەڵاتی گرتەدەست لە لیبیا و دواتر ناسرا بە شۆڕشی فاتیح لە سێبتەمبەر.
1971: راگەیاندنی رەسمی دروستبوونی یەكێتی كۆمارەكانی عەرەبی كە بریتی بوو لە میسر و لیبیا و سوریا، بەڵام ئەو یەكێتیە شكڵی بوو و هیچ رۆڵێكی نەبوو.
1971: راگەیاندنی سەربەخۆیی قەتەر.
1983: هێزە ئاسمانیەكانی سۆڤیەت فڕۆكەی نەفەرهەڵگری (بیونیگ 747)ی سەر بە كۆریای باشووری خستە خوارەوە و بووە هۆی كوژرانی 269 سەرنشین.
1985: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر لە كاتی بەعسدا بە بڕیاری (2279) ، 200 قوتابخانەی گوندەكانی هەولێر لە قەزا و ناحیە و گوندەكان داخست.
1985: دۆزینەوەی داروپەردوی كەشتی (تایتانیك) كە لە ناوجەرگەی زەریای ئەتڵەسی نوقم بووبوو و ئەوەش دوای 73 ساڵ لە نوقمبوونی.
1991: ئاوارە كوردەكانی پاكستان بەمەبەستی باشكردنی گوزەرانیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكاندا خۆپیشاندانیان سازدا.
1991: ویلایەتە یەكگرتووەكان دانینا بە ئیستونیا و لاتیفیا و لیتوانیا وەك دەوڵەتی سەربەخۆ.
1992: داننان بە دەستوری سلۆفاكی كە چووە بواری جێبەجێكردنەوە لە 1ی ینایەری 1993ز.
1994: كوژرانی هۆزانەوان (بەكر عەلی)  لە خۆپیشانداندا، دژ بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی بۆ تێكدانی خانووی زیادەڕەو، ئەندامی یەكیەتی بێكارانی كوردستان بوو.
1995: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (رەسەن) لە دهۆك.
1995: دامەزراندنی كۆمەڵەی ئەكادیمیای كوردستان لە شاری هەولێر.
1996: رۆژی ئاشتی لە كوردستان.
1996: سوتانی كتێبخانەی د. نوری تاڵەبانی لە هەولێر.
*1998: گۆڕینەوەی دیلەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆ.
1999: زۆرینەی ئاوارە دەربەدەرەكانی یوگوسلافیا لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆدا گەڕانەوە زێدی خۆیان.
2000: دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێنبەخشانی كوردستان.
2000: سەرۆكی 12 دەوڵەتی سەر بە ئەمریكای باشوور داوای یەكگرتنی كیشوەری ئەمریكای لاتین دەكەن و بە ئاواتی ئەوەوەن لە ساڵی 2002ز ئەم كارە بە ئاكام بگات.
: دەرچوونی بڕیاری (129) ی حكومەتی هەرێم لەبارەی هاندانی وەبەرهێنان لە هەرێم.
2004: یاخیبوانی چیچان 1200  قوتابیان لە ناو قوتابخانەیەك لە (بیسلان) لە روسیا دەستبەسەر كرد.
2008: گەردەلوولی گوستاڤ گەشتە كەنداوی مەكسیك.
2009: ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراقی (عمار الحكیم)ی هەڵبژارد بە سەرۆك دوای باوكی (عبدالعزیز الحكیم).
2010: وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەرێمی كوردستانی عیراق رایگەیاند كە 50 ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە بۆ 2000 خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان لە سنووری چەمچەماڵ.
2010: دەستپێكی هودنەی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیلیەكان و فەلەستینیەكان دوای چەندین ساڵ لە پچڕانی، لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی (مەحمود عەباس) و سەرەك وەزیرانی ئیسرائیلی (بنیامین ناتنیاهۆ) و هەرسێ سەرۆكی ئەمریكی باراك ئۆباما و سەرۆكی میسری (محەمەد حوسنی موبارەك) و مەلیكی ئەردەن (عەبدوڵای دووەمی كوڕی حسێن).
لەدایكبوون:
1859: سەعد زەغلول، سەرەك وەزیرانی میسر لە گوندی (ئیبانە)ی رۆژئاوای میسر.
1877: فرانسیس ئەستون، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1922ز.
1921: گیرهارد فینلاند، گۆرانیبێژی ئەڵمانی.
1928: ئەحمەد الوائلی، شاعیر و زانای ئاینی شیعی عیراقی.
1933: ئان ریچاردز، ژنە سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1935: ئیهاب نافیع، ئەكتەر و فڕۆكەوانی سەربازی میسری.
1939: لەیلا توملن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1941: تونی فەرەنجیە، ژنە سیاسەتمەداری لوبنانی.
1945: مستەفا بابل، رۆماننوسی توركی.
1946: روە موهیون، سەرۆكی كۆریای باشوور.
1950: فیل ماكجراو، نوسەر و دەرونزانی ئەمریكی.
1952: هالە سەرحان، ژنە راگەیاندكاری میسری.
1955: سەفوەت شەوادفی، زانا و بانگخوازی ئیسلامی میسری.
1956: ئەیمەن زەیدان، ئەكتەری سوری.
1957: نەسیمە زاهیر، ژنە ئەكتەری سوری.
1958: كریم المحروس، سیاسەتمەداری بەحرەینی.
1962: رود خولیت، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی هۆڵەندی.
 1962: تونی كاسكارینۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیرلەندی.
1968: محەمەد عەتا، كەسایەتی میسری و بە پێی لێكۆڵینەوەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەكانی فیدرالی ئەو یەكێك بوو لە ئەنجامدەرانی هێرشەكانی 11ی سێبتەمبەری ساڵی 2001ز.
1969: هنینگ بیرگ، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی نەرویجی.
1971: دیف ویتنبرگ، ئەكتەری ئەمریكی.
1971: هاكان شوكور، یاریزانی تۆپی پێی توركی.
1975: لونا الشبل، ژنە راگەیاندكاری سوری.
1977: دیڤید ئەلبیلدا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1978: مەروە محەمەد، ژنە ئەكتەر و راگەیاندكاری سعودی.
1979: كەرەم جابر، زۆرانبازی میسری.
1980: كریس ریگوت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: سامی ئەدجی، یاریزانی تۆپی پێی غانی.
1983: خۆسیە ئەنتۆنیۆ رییس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1989: دانییل ستوریدج، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وەفات:
870: ئیمامی بوخاری، یەكێك لە بەناوبانگترینی زانایانی فەرموودە و دانەری كتێبی (سەحیحی بوخاری).
1557: جاك كارتییە، دەریاوان و دۆزەرەوەی فەرەنسی.
1648: مارین میرسین، زانای بیركاری فەرەنسی.
1715: مەلیك لویسی چواردەهەم، مەلیكی فەرەنسە.
1967: ئیلسی كوخ، ژنە پاسەوانی بەندیخانەی نازیەكان و بكوژی بەندكراوە جولەكەكان و دوژمنانی نازیەكان.
1970: فرانسوا موریاك، نوسەری فەرنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1952ز.
1981: ئەلبرت شبیر، ئەندازیاری تەلارسازی و سیاسەتمەداری ئەڵمانی و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی چەكی ئەڵمانیای نازی لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1988: لویس ئەلفاریز، زانای  فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1968ز.
1994: بەكر عەلی، هۆزانەوان، لە پارێزگای سلێمانی، ئەندامی یەكیەتی بێكارانی كوردستان.
2004: شێخ ئەحمەد كفتارۆ، موفتی سوریا.
2007: فیلیام سچرویف، یاریزانی تۆپی پێی سلۆفاكی.
2011: كەمال سەلیبی، مێژوونوسی لوبنانی.
 
جەژن و بۆنەكان:
رۆژی ئاشتی جیهانی.
جەژنی سەربەخۆیی لە ئۆزبەكستان.
رۆژی دەستوور لە سلۆفاكیا.
رۆژی زانیاری لە روسیا.
رۆژی مامۆستا لە سەنگافورە.

 PUKmedia ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket