}

ته‌ندروستی عیراق له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

عیراق 04:27 PM - 2021-08-31

ته‌ندروستی عیراق كاتی به‌كارهێنانی نێوان دوو ژه‌مه‌ ڤاكسینی درێژكرده‌وه‌.

به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ، كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكانی عیراقی كردووه‌ ، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی راوێژكاری باڵای تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا، بڕیاردراوه‌ كاتی نێوان وه‌رگرتنی بڕی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ بڕی دووه‌می ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا له‌ سێ هه‌فته‌وه‌ بۆ 56 رۆژ زیاد ده‌كرێت .

 هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه‌، ئه‌و بڕیاره‌ له‌ 1ی ئه‌یلول-ی 2021ه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌ركه‌سێك ڤاكسین وه‌ربگرێت دوای 56 رۆژی تر، بڕی دووه‌می بۆ به‌كارده‌هێنرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket