riklam

كتێبخانەی گشتی بەكرەجۆ پڕۆژەی من كتێبم خۆشدەوێت ڕادەگەیەنێت

کوردستان 04:26 PM - 2021-08-31

ئەمڕۆ سێشەممە 31-8-2021 بەشی جێندەر لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێوڕەسمێك بۆ درێژەپێدان بە پڕۆژەی " من كتێبم خۆش دەوێت" لە كتێبخانەی گشتی بەكرەجۆ ڕێكخست.
لەو مەراسیمەدا ئالان ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتیی كتێبخانەی سلێمانی ڕایگەیاند: تا ئێستا 5 پڕۆژە سەبارەت بە كلتوری خوێندنەوە لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچووه كە سێ پڕۆژەیان لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی و دوانەكەی دیكەش لە كتێبخانەی قەرەداغ و پێنجوێن بەڕێوەچوون و داواشی كرد كە خولی شەشەمی پڕۆژەكە لە كتێبخانەی گشتی بەكرەجۆ بەڕێوەبچێت.

وتیشی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوایین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر زیاتر لە 500 كتێبی پێشكەشی كتێبخانەكانی پارێزگای سلێمانی كردووە و ئەمڕۆش بەشی جێندەر لە نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت ژمارەیەك كتێبی دیكەی پێشكەش بە كتێبخانەی گشتی بەكرەجۆ كردووە.

ئالان ڕەئوف ئاماژە بەوەش كرد لە پارێزگای سلێمانی 26 كتێبخانەی گشتی لەشار و شارۆچكەكانی ئەو پارێزگایە هەیە، كە تێدا زۆرینەیان لە ڕەگەزی مێن و لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی لە كۆی 26 هۆبە و بەش 21 هۆبە و بەش بەرپرسەكانیان لە ڕەگەزی مێن. 

دواتر ئاشتی عەبدوڵڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لە نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەپڕۆژەكە كرد.

PUKmedia وێنە/ جەعفەر جەلالی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket