}

ورمێ.. 30 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

کوردستان 03:16 PM - 2021-08-31

سەرۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 30 كەس بەهۆی كۆرۆنا لەو پارێزگایە مردوون.

جەواد ئاقازادە ڕاشیگەیاندووە لە ئێستادا دوو هەزار و 81 تووشبوو لە نەخۆشخانەكانی ئەو پارێزگایە لەژێر چاودێری پزیشكیدان و باری تەندروستی 77 تووشبووش ناجێگیرە.

ئاقازادە ئاماژەی بەوەشكردووە تا ئێستا 5 هەزار و 514 تووشبوو لەو پارێزگایە بەهۆی كۆرۆناوە مردوون. 

تا ئێستا 235 هەزار و 94 كەس لەو پارێزگایە تووشی كۆرۆنا بوون و 856 هەزار و 381 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket