riklam

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پڕۆژه‌ بڕیارێكی له‌ باره‌ی ئه‌فغانستان په‌سه‌ندكرد

جیهان 03:14 PM - 2021-08-31

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌ بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد كه‌ تیایدا داوا له‌ تاڵیبان ده‌كات گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی پڕۆسه‌كانی گواستنه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان بكات، ڕوسیاش ده‌نگ به‌ بڕیاره‌كه‌ نادات.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئه‌فغانستان كۆبووه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌ بڕیارێكی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای په‌سه‌ندكرد كه‌ تیایدا داوا له‌ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كراوه‌ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت له‌ باره‌ی پاراستنی سه‌لامه‌تی ھه‌ڵمه‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان و ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و وڵاته‌ جێبھێڵن.

 

نوێنه‌ری ڕوسیا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی به‌ بڕیاره‌كه‌ نه‌دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سه‌ركۆنه‌ی تاڵیبان بكات و به‌رپرسیاریه‌تی شكسته‌كانی بخاته‌ ئه‌ستۆی.

 وتیشی، پێویسته‌ ھه‌ماھه‌نگی بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپی داعشی خۆراسان.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket