riklam

كونسوڵی ئێران: له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بەشدار دەبین

کوردستان 11:56 AM - 2021-08-31

له‌ژێر چاودێری ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌ركونسڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی دیداری 10 گه‌وره‌ كۆمپانیای دانش بنیان ی سه‌ر به‌سندوقی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنی سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بازرگانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی له‌م هه‌وڵانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ ئاڕاسته‌ی بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ینێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ی پشتیوانی و هاوكارین و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ جێگه‌ی سودی هه‌ردوولا.

لای خۆشیه‌وه‌ ئاغای شوشته‌ری سه‌ركونسڵی ئێران له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ له‌سلێمانی كۆمپانیا باڵاكان به‌كوردستان بناسێنین بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌پڕۆژه‌كان له‌كوردستان بكرێت.

وتیشی: پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ لای ئێران زۆر خۆشه‌ویسته‌، ئێمه‌ شه‌ره‌فمه‌ندین به‌هۆی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بوینه‌ته‌ دۆست، من له‌ته‌واوی دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌ جه‌ختم له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ چۆن له‌كیمیاباراندا دۆست بووین له‌ئاوه‌دانیشدا پشتیوان ده‌بین.

له‌كۆتایشدا ڕایگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵم پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و ئه‌م كۆپانیانه‌ ده‌توانن هاوكاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بن و له‌داهاتوودا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینن.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان / هه‌ڵه‌بجه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket