دوای 33 ساڵ ههورامییهكهی هه‌موو كوردستان هه‌ر زیندووه
کوردستان 09:39 AM - 2021-08-31
له‌ساڵیادی شه‌هیدكردنی ئازاده‌كه‌ی كه‌ركوك و ههورامییهكهی هه‌موو كوردستاندا
سی و سێ هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدی سه‌ركرده كاك ئازاد هه‌ورامیه، شه‌هید ئازاد یه‌ك له‌هه‌زاران شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و یه‌ك له‌ده‌یان شه‌هیدی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌یه‌ی شۆڕشی نوێیه، شه‌هید هه‌ر شه‌هیده‌و هه‌ر تاجی سه‌ره، به‌ڵام ئازاد هه‌ورامی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، هه‌ركه‌سێكیش خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی خۆیه‌تی، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی-ش هه‌روایه‌و زۆر جاریش هه‌ست به‌جیاوازییه‌كی سه‌یر ئه‌كه‌م.
ته‌نانه‌ت هه‌ر بهناوهێنانیشی هه‌ست ده‌كرێت ئاوازێكی خۆش ئه‌بیستیت، به‌شنه‌ی شه‌ماڵێك فێنكی ئه‌دات لهدهروونت، ئیتر ئه‌وه شه‌هید ئازاد هه‌ورامییه، ئازاده‌كه‌ی كه‌ركوك، ههورامییهكهی هه‌موو كوردستان.
ئازاد هه‌ورامی سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ند، له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به‌ناوێكی رووناككه‌ره‌وه له‌تاریكیدا، به‌هه‌ڵوێست له‌بێ ده‌ره‌تانیدا، ئازا له‌شكستدا و ئاشتیخواز لهناكۆكیدا، ناسراوه.
شه‌هید ئازاد، ناوێكی دیار‌و گرنگه له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی نوێی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌و هه‌ر به‌منداڵیش شكۆ‌و هه‌ژموونی بهسهردهورووبهریدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزیی ئاشتی كه‌سایه‌تی و راده‌ی هۆشیاریی خۆی، هه‌رچه‌نده زۆر به‌لاوی و له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه تێكه‌ڵاوی دنیای سیاسه‌ت بووه، به‌ڵام له‌هه‌ر قۆناغێك خه‌باتی كردبێت زۆرترین ئه‌ركی له‌سه‌رشان بووه، نزیكه‌ی ته‌واوی ته‌مه‌نی تێكۆشانیشی له‌سه‌ختترین قۆناغه‌كانی خه‌بات بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ئازاده ئازاكهبووه، به‌هێزو به‌هۆش و بیروباوه‌ڕ نه‌گۆڕبووه.
ئازاد هه‌ورامی كێییه
ئازاد عه‌بدولمه‌جید غه‌فار ناسراو به ئازاد هه‌ورامی ،له خێزانێكی ڕۆشینبیر و نیشتیمانپه‌روه‌ری شاری كه‌ركوك له گه‌ره‌كی ئیمام قاسم له ١٩٥٤،١٢،٣١ هاتۆته دنیاوه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له خوێندنگای ئیمام قاسم و دواناوه‌ندی له عه‌بدولمه‌لك ی كه‌ركوك ته‌واوه كردووه، ساڵی ١٩٧٢ ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه و له هه‌مان ساڵ دا په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی ماركس و لینینی كوردستان (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان) ه‌وه كردووه. ساڵی ١٩٧٤ بووه به پێشمه‌رگه‌و به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولی كردووه، دوای ده‌ستگیركردنی شه‌هید خاڵه شیهاب و هاوڕێ كانی ساڵی ١٩٧٦ كه كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان توشی قه‌یرانێكی سه‌ختی بێ سه‌ركردایه‌تی بووه‌وه، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی وه‌ك كادڕێكی وشیار و لێوه‌شاوه سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی شاری كه‌ركوكی كردووه.. له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام و هاوڕێكانی سه‌ركردایه‌تی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان یان كردووه.
ساڵی ١٩٧٦ بوه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان و له‌كاتی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ڕوی كرده شاخه‌كان و شانی دایه به‌ر خه‌باتی سه‌خت و گرانی پێشمه‌رگایه‌تی.. شه‌هید ئازاد له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دا نمونه‌ی پیاوی ئازا و به بیروباوه‌ر و خۆڕاگر بووه، هه‌میشه نه‌خشه‌و پلانی سه‌ركه‌وتوی هه‌بووه بۆ روداوه‌كان.. ساڵی ١٩٧٨ له كاره‌ساتی هه‌كاری دا به دیل گیراوه و له‌به‌ر لاویه‌تی نه‌یان ناسیوه كه ئازاد هه‌ورامی یه‌و كادرێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه، دوای ٩ مانگ له زیندانیكردنی له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی هاوڕێیدا هه‌لیان بۆ ڕه‌خساوه‌و له زیندان هه‌ڵهاتون .. شه‌هید ئازاد هه‌ورامی به‌شداری هه‌موو كۆنفرانسه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كردووه و به ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی ن ك هه‌ڵبژێراوه.
ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٢ لێپرسراوی لقی ٣ ی سلێمانی كه‌ركوك بووه، ساڵانی ١٩٨٢ بۆ ١٩٨٤ ئه‌ندامی ده‌زگای ڕێكخستن بووه ، ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٦ لێپرسراوی ده‌زگای ڕۆشینبیری كۆمه‌ڵه بووه، له ٨ی مارسی ساڵی ١٩٨٧ له‌گه‌ڵ هاوڕێ شنۆ ( شنۆ شاسواری ) ژیانی هاوسه‌ری پێك هێنابوو، ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٨ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی بادینانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه.
رابردووه پڕشكۆكهی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو ده‌بیندرێت بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاره‌كه‌یشی هه‌میشه به‌ره‌و رووی زوڵم و سته‌می داگیركه‌راندا وه‌ستاونه‌ته‌وه، بۆیه قوربانی و ده‌ربه‌ده‌ریی زۆریان تووشهاتووه.
ساڵی 1929 جافه‌ر سوڵتانی باپیره گه‌وره‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ره‌زا شای په‌هله‌ویدا رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه، شا هێزێكی گه‌وره‌ی ناردۆته هه‌ورامان بۆئه‌وه‌ی چه‌كیان بكات، ئه‌ویش ملی بۆ ئه‌و بڕیاره نه‌داوه‌و نه‌یهێشتووه عه‌شیره‌ته‌كه‌ی چه‌ك فڕێبده‌ن و شه‌ڕ له‌ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر له‌نێوانیاندا به‌رپابووه، به‌ڵام به‌هۆی نابه‌رامبه‌ری، هێزه‌كانی شا سه‌ركه‌وتوون، جافه‌ر سوڵتان و كوڕ‌و كچه‌كانی و چه‌ند كه‌سێك له‌خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌سلیم به‌عیراق بوون، وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی له‌شاری رومادی به‌ده‌ستبه‌سه‌ری مانهونهتهوه.
ئه‌وكاته دایكی شه‌هید ئازاد كه منداڵ بووه له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیركراون و گواسترانه‌وه بۆ زیندانه‌كانی تاران، دوای ئازادكردنیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ورامان، ساڵی1953یش خانه‌واده‌كه‌ی شه‌هید ئازاد له‌هه‌ورامانه‌وه چوونه‌ته كه‌ركوك و له‌گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم نیشته‌جێبوون.
ساڵی 1963باوكی شه‌هید ئازاد‌و هۆشمه‌ندی برای كه‌خوێندكاری پێنجه‌می زانستی بووه، له‌لایه‌ن رژێمه‌وه زیندانیكراون، دوای هه‌فته‌یه‌ك هۆشمه‌ند ئازادكراوهو باوكیشی دوای چوار مانگ زیندانیكراو لهكارهكهیشی ده‌ركرا كه نووسه‌ری تابیعه‌ی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بوو له‌كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك، كاتێكیش ئازاد هه‌ورامی بوو به‌پێشمه‌رگه.
دوای ماوه‌یه‌ك باوكی و شه‌ونمی خوشكی و كاك سامی برای له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ستگیركران و بردویانن بۆ زیندانه‌كانی به‌سره، دوای ماوه‌یه‌ك شه‌وبۆی خوشكیشی ده‌ستگیركراوه‌و بردویانه‌ته لای ئه‌وان، كاك سامی برای شه‌هید ئازاد‌و باوكی له‌زیندانی (گزیزه) بوون، خوشكه‌كانیشی (شه‌ونم و شه‌وبۆ) له‌زیندانی گشتی بوون، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازار‌و ئهشكهنجهیهكیش، توشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كاك سامی نه‌خۆشبووه‌و شه‌وبۆی خوشكیش تووشی نه‌خۆشیی ته‌نگه نه‌فه‌سیی ببوو و له‌هۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی ژنان بووه، كه‌چی ئاگاداری یه‌كتری نه‌بوون، دوای بینینی چه‌ندین ئازا‌و ناخۆشی و بینینی چه‌ندین دیمه‌نی تراژیدایای كه‌س و كاری پیشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ران لهویندانهكانی به‌عسدا، ساڵی 1978 براوباوك و خوشكه‌كانی شه‌هید ئازاد له‌زیندان ئازادكران، به‌ڵام دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان عیراق- ئێران، جارێكی تر هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی شه‌هید ئازاد ده‌ستگیركرانه‌وه، دیسان له‌زینداندا شهوبۆخانی خوشكی گرفتاری نه‌خۆشی بۆته‌وه، دكۆرهكان ئاشكرایانكرد كه‌ده‌مرێت، بۆیه به‌عس شه‌وبۆی له‌زیندان ئازادكردو دوای سێ مانگیش گیانی سپارد، باوكیشی به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نییه‌وه ئازادكرا، دوای ساڵێكیش هه‌ریه‌ك لهخوشك و براكانی (سامی و شیرین و ژیان وفه‌رهاد) گواستراونه‌ته‌وه بۆبه‌ندیخانه‌ی (به‌سیه) له‌سنووری سعودیه.
ئازاد هه‌ورامی سه‌ركرده‌یه‌كی باشی سیاسی وسه‌ربازی وهونهرمهندێكی به‌تواناو ڕۆشنبیرێكی ئازا
شه‌هید (ئازاد هه‌ورامی) (1976/10/8) هاته سلێمانی‌و دۆخی ناو شۆڕشی بۆ (شه‌هید ئارام)و هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی سهركردایهتیو كۆمیته‌ی رێكخستنی سلێمانی باس كرد، وا پێویستی ده‌كرد به‌په‌له كاك ئارام بچێته ده‌ره‌وه بۆ رێكخستنی باشتری په‌یوه‌ندی (كۆمه‌ڵه)و بزوتنه‌وه.
شه‌وی 10 له‌سه‌ر 1976/10/11، به (دۆڵهرووتا) (ئارام‌و ئازاد) گه‌یشتبوونه (قزله‌ر)و له‌وێشه‌وه، پێشمه‌رگه پێشوازی لێ كردبوون
ئازاد هه‌ورامی سه‌ركرده و و كه‌سایه‌تی یه‌كی ڕۆشنبیر و ڕاستگۆ بووه ، هه‌موو سیفه‌ت و خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێری تیدا كۆببوه‌وه ، هه‌میشه جێگای ڕێزی هه‌ڤاڵانی و خۆشه‌ویستی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه ویه‌كێك بووه لهوسهركردانهی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆرشی نوی هاوڕی له‌گه‌ڵ شه‌هیدی سه‌ركرده كاك ئارام ده‌چنه ده‌ره‌وه‌و سه‌رله‌نوی ،شۆرش ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
له‌پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا شه‌هید ئازاد ئه‌ده‌ب دۆستێكی شاره‌زا و میوزیك ژه‌نێكی لێهاتوو بووه ، له ناو هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و شاعیران دا پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو.
كاك ئازاد هه‌ر چه‌نده له‌بنه‌ماڵه‌ی خانه‌دانی سانانی هه‌ورامان بوو، ئه‌وانیش خه‌ڵكانێكی به‌هه‌ڵوێست و دڵسۆزی كوردایه‌تی بوون، به‌ڵام ئه‌مه رێگری له‌وه نه‌ده‌كرد كه لهڕێكخستنێكی چه‌پی وه‌كو كۆمه‌ڵه‌دا كار بكات.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و له‌هه‌وراماندا نه‌ژیا به‌ڵكو لهكهروك دا په‌روه‌رده‌و پێگه‌یشت كه پنتی ململانێی دۆزی كورد بوو له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا.
ئازاد هه‌ورامی كه‌سایه‌تیه‌كی یاخی و خاكی
شۆڕشی كوردستان هه‌میشه بۆ كه‌ركوك كوانووی پڕ گڕی به‌رگری بوو، كه‌ركوكیش هه‌میشه رۆڵه‌ی ئازا‌و چاونه‌ترسی بۆ كورد‌و شۆڕش به‌رهه‌مهێناوه له‌نموونه‌ی ئازاد هه‌ورامی و سه‌دانی تریش.
پێگه‌ی كه‌ركوك له‌ڕووی سیاسی و كوردایه‌تییه‌وه وایكردووه هه‌میشه خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كانی بیری پێشكهوتووخوازانهیان لا چهكهرهبكات و لهمهتهرێزی دڵسۆزییه‌وه رووبه‌ڕووی داگیركه‌ران ببنه‌وه‌و پیایا ههڵبشاخن و هه‌رگیز سه‌ر بۆ دوژمنان نه‌وی نه‌كه‌ن.
كاك ئازاد هه‌ورامی هه‌میشه كه‌سێكی چه‌پ و یاخی و خاكی بوو، هه‌ر بۆیه‌ش مرۆڤێكی شۆڕشگێر بوو، شۆڕشگێڕێكی مه‌ست به‌گیانی رزگاری نیشتمان و خۆشه‌ویستی كورد‌و كوردستان، به‌ڵكو بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی باش بوو بۆ نه‌خشه‌دانانی رێبازی خه‌بات و پلانی رێكخستن و رێنوێنی ئایینده‌ی كاری سیاسی.
ئه‌وه‌ی باوه شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی پیاوی به‌زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژی و كه‌سایه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌ره‌كه، به‌ڵام كه له‌كه‌سێتی و هه‌ڵسوكه‌وتی كاك ئازاد ورد ده‌بینه‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌و بۆچوونه وا ده‌رناچێ، چونكه پیاوه ناسكهكانیش شۆڕش ده‌كه‌ن و چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و ده‌بنه پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشیش ده‌كه‌ن.
كاك ئازاد مرۆڤێكی دڵ ناسك، هه‌ست ناسك وه‌كو په‌ڕه‌ی گوڵ، تژی لهدلۆڤانی، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌هره چ له‌بواری نووسین و چ له‌بواری هونه‌ردا.
سه‌رباری توانا شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی، چ له‌ناو شار‌و چ له‌شاخدا كه نه‌ك هه‌ر وه‌كو كادیرێكی رێكخستن و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده، به‌ڵكو وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتوو هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵچوونه‌كانی شۆڕشدا باڵای ده‌كرد.
كاك ئازاد هه‌ورامی چۆن له‌مه‌له‌فی ئه‌مندا باسی كراوه؟
دوای راپه‌ڕین، له‌یه‌كێك لهمهلهفه تایبه‌تییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا له‌ئه‌منی سلێمانی، نووسرابوو، ئازاد هه‌ورامی سه‌ركرده نهعاشقی پایه‌و نهعاشقی ژنه، ته‌نیا ده‌روێشی ئه‌و رێبازه‌یه كهلهپێناویدا بووه به‌پێشمه‌رگه.
كۆتا قسه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ناخی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێت
ئازاد هه‌ورامی له كاتی ئه‌نفاله‌كان دا سه‌رپه‌رشتی شه‌ری باڵایانی قه‌ندیلی كردووه ، هه‌ر له مه‌یدانی تێكۆشان دا‌و له‌ئێواره‌ی ڕۆژی ١٩٨٨،٨،٣٠ له بناڕی قه‌ندیل له گوندی كونه‌كۆتر به بۆردمانی فرۆكه‌كانی ڕێژێمی به‌عس به سه‌ختی بریندار ده‌بێت ، بۆ ڕۆژی دوایی ١٩٨٨.٨،٣١ له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی ئازاد هه‌ورامی شه‌هید ده‌بێ.
ملازم عومه‌ر لێپرسراوی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مانه، كه سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ی.ن.ك-ی ده‌كرد، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی هێزه‌كان و دوا هه‌ناسه‌ی شه‌هید بوونی كاك ئازاد ئاماژه‌ی به‌وه كرد؛ كه‌ئێمه چووینه بناری قه‌ندیل كاك ئازاد هه‌ورامی و كاك قادری حاجی عه‌لی لێپرسراوی هێزه‌كانی بناری قه‌ندیل بوون، ئێمه له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت و مه‌ڵبه‌ندی (3)دا گه‌یشتنه ئه‌وێ له‌وێ له‌گه‌ڵ كاك ئازاد‌و كاك قادردا یه‌كمان گرته‌وه‌و بووین به‌یه‌ك هێز، بڕیارماندا هێزه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی (3)و باڵه‌كایه‌تی بمێننه‌وه، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و كاك قادری حاجی عه‌لی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی بۆیان دیاریكراوه، كاك قادر له‌گه‌ل به‌شێك له‌هێزی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك لهسوورهدێ بوو، له‌بناری قه‌ندیل، كاك ئازاد لهسهرشێخان شێخ ئایشێ، باروبارگه‌ی پێچایه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ باره‌گای (م.س) له‌وكاته‌دا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا په‌یدابوون و بۆردومانیان كرد، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی برینداربوون، له‌وكاته‌دا من و كاك كۆسره‌ت وپێشمه‌رگه‌كان و دكتۆر هێمن و دكتۆر جه‌لال گه‌یشتینه لای، كاك كۆسره‌ت له‌وێ قاپێ خوێنی پێبه‌خشی، دكتۆر جه‌لال به‌ئینگلیزی به دكتۆر هێمنی گوت: " عه‌سه‌بی قاچی بڕیوه، حاڵی باش نییه" كاك ئازاد تێگه‌یشت، دكتۆر هێمن له‌دكتۆر جه‌لال تووڕه‌بوو، وتی: (تۆ بۆ له‌خۆته‌وه واده‌ڵێی)، كاك ئازاد وتی: (من ده‌زانم حاڵم خراپه، گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ، دووركه‌ونه‌وه، ده‌مه‌وێ هه‌ندێك قسه بۆ كاك عومه‌ر بكه‌م)، بهمن و كاك كۆسره‌تی وت: (ناڵێم حه‌زم لهشههیدبوونه، هه‌ر كه‌سه له‌به‌ر هۆیه‌ك حه‌ز له‌ژیان ده‌كات)، له‌وكاته‌دا شیعرێكی مه‌حمود ده‌روێشی خوێندنه‌وه، دواتر سرودی (رێی خه‌باتمان) ی به‌ده‌نگ و ئاوازی خۆی چڕی، پاشان وه‌سیه‌تی كرد: (ئاگاتان له‌شنۆ بێ، چۆن حه‌ز ده‌كات باوا بژی، نامه‌وێ كه‌س به‌ناوی منه‌وه داوای هیچ بكات)، خاوه‌نی هیچ نیم، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه له‌گیرفانمدا هه‌یه، هیچ موڵكێكی تایبه‌تی خۆم نییه، هه‌ندێك له‌براده‌ره‌كانم له‌ژیانی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌دا غه‌دریان لێكردووم، گه‌ردنیان ئازادبێ).
هاوڕێ شنۆ هاوسه‌ری شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له‌سه‌ر شه‌هید بوونی كاك ئازاد ده‌ڵێت
هاوڕێ شنۆ هاوسه‌ری شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ده‌ڵێت (20-30سم) له‌نێوانماندا بوو، كۆپته‌ره‌كان بهراجیمه ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌یان داگرته‌وه، ئازاد له‌ناو ته‌پ و تۆزدا ونبوو، پڕ به‌گه‌رووم هاورام كرد.. ئازاد.. ئازاد .. گوێم له‌ده‌نگێ بوو، بهكزییهوه وتی: "ئازاد ته‌واو" هاوارم كرد ئازاد پێكرا.
كاك عومه‌رو كاك كۆسره‌ت و د.هێمن و د.جه‌لال وپێشمه‌رگه‌كان گه‌یشتنه لای، پێڵاوه ئهدیداسهكانی دڕابوو، په‌نجه‌كانی پێكرابوون، ده‌ستی چه‌پی ووردو خاش ببوو، وتی: (كاك عومه‌ر ئیتر له‌مه‌ودوا ناتوانم گیتار بژه‌نم).
هاوڕێ شنۆ پشت گوێی برینداربوو، خۆێنیشی پێدادههاتهخوارهوه، به‌ڵام له‌به‌ر كاك ئازاد قسه‌ی نه‌ده‌كرد، له‌وكاته‌دا كاك ئازاد رووی كرده كاك عومه‌رو كاك كۆسره‌ت وتی: "خه‌م مه‌خۆن له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا كوڕی خه‌ڵك زۆر شه‌هید كراون، بائیتر نۆره‌ی ئێمه‌ش بێت"
كاك عومه‌ر وتی "كاك ئازاد ئه‌م قسانه چییه ده‌یكه‌یت؟".
دواتر به‌سواری وڵاخێك به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێیان كردن له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا، له‌ڕێگا گابه‌ردێك هاته به‌رده‌میان، یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كان وتی" هاوڕێ شنۆ با له‌و رێگایه‌وه بڕۆین" منیش وتم " (نا من له‌گه‌ل ئازاد ده‌ڕۆم، به‌جێی ناهێڵم)" له‌وكاته‌دا بزه‌یه‌ك كه‌وته سه‌ر لێوه وشك هه‌ڵاتووه‌كانی ئازاد.
دنیا به‌ره‌و تاریكی ملی نا، سه‌رما تینی بۆ هێناین، جامانه‌كه‌ی ملم كرده‌وه‌و له‌سه‌ری ئازادم پێچا، هه‌رچه‌نده زۆر سه‌رمام بوو، له‌ڕێگا چه‌ند جارێك ناوی شه‌وبۆو شیرینی هێنا.
ده‌سته ده‌سته پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره، هه‌ر كهههواڵهكهیان زانی بوو، خۆیان ده‌گه‌یانده لامان هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك دڵته‌نگی خۆی ده‌رده‌بڕی.
له‌سه‌ر (گویت سوێ) پشوویهكمان دا، نانیان خوارد، من نانم بۆ نه‌خورا، ئازاد وتی:" شنۆ پاروویه‌ك نان بخۆ با وزه‌یه‌كت تیا بێ، بتوانی رێ بكه‌یت" دواتر بهڕێكهویتن، ده‌بوایه به‌لاپاڵی چیاكه‌وه داگه‌ڕێین، بۆ ناو دۆڵه‌كه، لهبهرزاییهكهدا د.هێمن وتی:"هاوڕێ شنۆ مه‌ترسه، ته‌نیا ئێسكی گرتووه" له‌رێگا وتم د.هێمن "شوێنه‌كه‌ی ئازاد خراپ نییه؟" له‌وكاته‌دا وتم ئازاد.. ئازاد، وه‌ڵام نه‌بوو، وتم د.هێمن بۆ ئازاد وه‌ڵام ناداته‌وه، ئه‌ویش بانگی كرد وتی كاك ئازاد، وه‌ڵام نه‌بوو، به‌تووڕییه‌وه بهپێشمهرگهكانی وت (دای گرن)، هێستریاكه جارێكی‌تر گرتمییهوه، له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌موت چییه؟ چییه؟ ده‌مزانی ئازاد دوا هه‌ناسه‌ی سپاردووه، به‌ڵام نه‌مده‌توانی بڕوابكه‌م، پڕ به‌و چیا‌و دۆڵه هاوارم كرد ئازاد.. ئازاد، كاتێك به‌هۆش خۆم هاتمه‌وه له‌سه‌قز بووم، ته‌رمه‌كه‌ی شه‌هید ئازادیان له‌سه‌ر راسپارده‌ی خۆی گواسته‌وه بۆ (سه‌كران) له‌وێ به‌خاكیان سپارد.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌رانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به‌مشێوه‌یه یادی 29 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده ئازاد هه‌ورامی له شۆڕشی سه‌ختی ره‌نجده‌راندا كردوه‌ته‌وه:
ئه‌وكاتانه‌ی كه ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان كه‌وتنه بهرههڵمهتی دڕندانه‌ی به‌عس و دواتریش كه‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كان و كادیره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركران، شه‌هید ئارام و چه‌ندكه‌سێك له‌هاوڕێكانی شانیان دایه‌به‌ر ئه‌وئه‌ركه سه‌خته‌و توانیان رێكخستنه‌كان له‌په‌رته‌وازه‌یی و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان بپارێزن.
ئه‌وان كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كانیان پێكهێناو له‌ڕێی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیتهیهوه سه‌رپه‌رشتی خۆگرتنه‌وه‌و خۆسازدانهوهو چالاككرنهوهی رێكخستنه‌كان ده‌كرا، ئه‌وه‌بوو كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان بووه فریادره‌سی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و توانی له‌وڕێگه‌یه‌وه جارێكی دیكه كۆمه‌ڵه ئاهێكی بهبهردابێتهوهو شانه لێكترازاوه‌كانی به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه‌و هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامان هیوایه‌كیان بهرێكخراوهكه زیندوو بێته‌وه.
شه‌هیدی سه‌ركرده ئازاد هه‌ورامی ئه‌وكاته كوڕێكی گه‌نج و لاوێكی شاری بوو، ته‌مه‌نی له‌دوو ده‌یه تێپه‌ڕی نه‌كردبوو، به‌ڵام یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان و سه‌ركردایه‌تیكردنی به‌شێكی رێكخستنه‌كانی ئهوقۆناغهی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانی كه‌وته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌بوو دڵسۆزانه‌و ئازایانه شانی دایه‌به‌ر ئه‌وئه‌ركه سه‌خته‌و توانیشی كارێك بكات كه‌ببێته‌هۆی هه‌ڵسانه‌وه‌ی باری گلاوی رێكخستنه‌كان و شانازییه‌كی گه‌وره‌شی له‌ورووه‌وه به‌ر بكه‌وێت.
خوشك و براكان له‌زینداندا
بنه‌ماڵه‌و كهسو كاره‌كه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ههرلهكۆنهوه نیشتمان په‌روه‌رو بوون و رووبه‌ڕوی داگیركه‌ران بوونه‌ته‌وه، له‌وپێناوه‌شدا قوربانی و ره‌نجی زۆریان داوه.
ساڵی 1929 جافه‌ر سوڵتانی باپیره گه‌وره‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ره‌زا شای په‌هله‌ویدا رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه، شا هێزێكی گه‌وره‌ی ناردۆته هه‌ورامان بۆئه‌وه‌ی چه‌كیان بكات، جافه‌ر سوڵتان ملی بۆ ئه‌و بڕیاره نه‌داوه‌و نه‌یهێشتووه عه‌شیره‌ته‌كه‌ی چه‌كه‌كانیان فڕێبده‌ن، شه‌ڕ له‌ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر له‌نێوانیاندا به‌رپابووه، به‌ڵام به‌هۆی نابه‌رامبه‌ری، هێزه‌كانی شا سه‌ركه‌وتوون، جافه‌ر سوڵتان و كوڕ‌و كچه‌كانی و چه‌ند كه‌سێك له‌خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌سلیم به‌عیراق بوون، وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی له‌شاری رومادی به‌ده‌ستبه‌سه‌ری مانهونهتهوه، ئه‌و كاته دایشكی شه‌هید ئازاد كه‌ته‌مه‌نی ساڵ بووه له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیركراون و گواسترانه‌وه بۆ زیندانه‌كانی تاران، دوای ئازاد كردنیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ورامان، ساڵی1953یش خانه‌واده‌كه‌ی شه‌هید ئازاد له‌هه‌ورامانه‌وه چوونه‌ته كه‌ركوك و له‌گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم نیشته‌جێبوون.
ساڵی 1963باوكی شه‌هید ئازاد‌و هۆشمه‌ندی برای كه‌خوێندكاری پێنجه‌می زانستی بووه، له‌لایه‌ن رژێمه‌وه زیندانیكراون، دوای هه‌فته‌یه‌ك هۆشمه‌ند ئازادكراوهو باوكیشی دوای چوار مانگ زیندانیكراو لهكارهكهیشی ده‌ركرا كه نووسه‌ری تابیعه‌ی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بوو له‌كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك، كاتێكیش ئازاد هه‌ورامی بوو به‌پێشمه‌رگه.
دوای ماوه‌یه‌ك باوكی و شه‌ونمی خوشكی و كاك سامی برای له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ستگیركران و بردویانن بۆ زیندانه‌كانی به‌سره، دوای ماوه‌یه‌ك شه‌وبۆی خوشكیشی ده‌ستگیركراوه‌و بردویانه‌ته لای ئه‌وان، كاك سامی برای شه‌هید ئازاد‌و باوكی له‌زیندانی (گزیزه) بوون، خوشكه‌كانیشی شه‌ونم و شه‌وبۆ له‌زیندانی گشتی بوون، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازار‌و ئهشكهنجهیهكیش، توشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كاك سامی نه‌خۆشبووه‌و شه‌وبۆی خوشكیش تووشی نه‌خۆشیی ته‌نگه نه‌فه‌سیی ببوو و له‌هۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی ژنان بووه، كه‌چی ئاگاداری یه‌كتری نه‌بوون، دوای بینینی چه‌ندین ئازا‌و ناخۆشی و بینینی چه‌ندین دیمه‌نی تراژیدایای كه‌س و كاری پیشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ران لهویندانهكانی به‌عسدا، ساڵی 1978 براوباوك و خوشكه‌كانی شه‌هید ئازاد له‌زیندان ئازادكران، به‌ڵام دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان عیراق- ئێران، جارێكی تر هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی شه‌هید ئازاد ده‌ستگیركرانه‌وه، دیسان له‌زینداندا شهوبۆخانی خوشكی گرفتاری نه‌خۆشی ببۆوه، دكۆرهكان ئاشكرایانكرد كه‌ده‌مرێت، بۆیه به‌عس شه‌وبۆی له‌زیندان ئازادكردو دوای سێ مانگیش گیانی سپارد، باوكیشی به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نییه‌وه ئازادكرا، دوای ساڵێكیش هه‌ریه‌ك لهخوشك و براكانی (سامی و شیرین و ژیان وفه‌رهاد) گواستراونه‌ته‌وه بۆبه‌ندیخانه‌ی (بهێیه) له‌سنووری سعودیه‌و دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له‌وێ، ئه‌وانیش ئازادكراون.
نه‌هامه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامی خه‌بات
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ئازار‌و دهبهردهرییهی به‌سه‌ر كه‌س و كارهوكهیدا هاتبوو نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆڵ به‌شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و ته‌نانه‌ت كه‌س و كاره‌كه‌یشی بدات، ئه‌وه‌بوو شه‌هید ئازاد به‌رده‌وام بوو له‌خه‌بات تا شه‌هیدكرا.
ئه‌وسه‌ركرده‌یه له‌ماوه‌ی دوانزه ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌بات و تێكۆشانیدا به‌شداری نه‌به‌ردییه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان دژی داگیركه‌ران كردووه، له‌هه‌مووشیاندا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌و وره‌به‌خشی هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌كانی بووه.
له‌به‌ر لێهاتوویی خۆی چه‌ندین پله‌ی گرنگی له‌ریزه‌كانی رێكخستندا پێدراوه‌و بۆته مایه‌ی گه‌شه‌كردنی ئۆرگانه‌كانی شۆڕش، له‌شۆڕشی شاخ و ناو پێشمه‌رگه‌شدا لێپرسراوێتی گرنگی پێسپێردراوه‌و به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه لێپرسراوو سه‌ركرده‌و فه‌رمانده بووه، ساده‌و ساكار ره‌فتاری كردووه، خاكی و پێشمه‌رگانه خۆی گونجاندووه.
هه‌مووئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ژیاون و ده‌یناسن له‌یاده‌وه‌ری و دهربڕینهكانیاندا ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كه‌شه‌هید ئازاد خاوه‌نی چه‌ندین ره‌وشت و خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی بووه، له‌بواری سیاسیی و سه‌ربازیدا سه‌ركرده‌و فه‌رمانده بووه، له‌ژینی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایی‌دا بێفیزو راستگۆ‌و به‌وه‌فاو گونجاو بووه، دڵسۆز‌و خه‌مخۆری خاك و گه‌له‌كه‌ی بووه‌و له‌بواری هونه‌ریشدا میوزیكزان و رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندێكی به‌سه‌لیقه بووه، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌ودای بدایه‌و چه‌ند ساڵێكی تر له‌ژیاندا بمایه، ئه‌وا ئه‌ستێره‌ی خه‌بات و كه‌سایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیكردنی زیاتر به‌دیار ده‌كه‌وت و هێنده‌ی تر خه‌رمانی خه‌باتی كوردایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كرد.
ئه‌وه‌نده‌ی مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، تێده‌گه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخی داگیركاریی و زوڵم وسته‌می دوژمنانی كورد له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان نه‌بوایه، ئه‌وا كه‌سێكی وه‌ك شه‌هیدی سه‌ركرده ئازاد هه‌ورامی هه‌رگیز رووینهدهكرده خه‌باتی چه‌كداری، چونكه ئه‌و خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی گه‌شی هونه‌ری شه‌یدای بواره‌كه‌ی خۆی بوو، نه‌ك چوونه ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕو به‌ره‌و رووی مرۆڤ وه‌ستان، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسیی كوردستان جۆرێكی تر بوایه، ئه‌وا شه‌هید ئازاد هه‌ورامی كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندێكی لێده‌رده‌چوو، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لی كورد له‌به‌رامبه‌ر داگیركرانی خاك و نیشتمانه‌كه‌ی، ناچار به‌خه‌باتی سیاسیی و چه‌كداری بووه و خولیا‌و ئاواته زاتییه‌كانی خۆیی و هه‌موو خۆشییه‌كی ژیانی وه‌لاناوه.
كاتێكیش وه‌ك پێویستییه‌كی هه‌ره گرنگ و مێژوویی، چۆته ناو ریزه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، سیاسییه‌كی لێزان و وشیار بووه‌و له‌مه‌یدانه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا ئازا‌و چاونه‌ترس بووه، له‌هه‌ر بوارێكی خه‌باتی نیشتمانیدا جێپه‌نجه‌ی دیاربووه‌و رۆڵی دیار‌و كاریگه‌ریی هه‌بووه.
ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاماده‌كراوه‌و سوودی له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه:
١-ئازاد هه‌ورامی سه‌ركرده‌ی ڕۆژه تهماوییهكان سێ به‌ش نوسینی عبدوڵا كریم محمود ،نوسه‌ر و ڕۆژنامه نوس كه سودێكی ته‌واوم لێبینیوه
٢-بابه‌تێكی كاك ئاسۆ محه‌مه‌د كوردستانی له‌سه‌ر ژیانی ئازاد هه‌ورامی
٣-سایتی كوردپیدیا، ئازاد هه‌ورامی
٤- وه‌ێفیه به‌نی وه‌یس: ئازاد هه‌ورامی ته‌ژی لهدلۆڤانی 31/8/2014،كوردستانی نوی
5- شه‌هید ئازاد كۆتری ئاشتی بوو، PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه ، 31/8/2014
6- مه‌لا به‌ختیار:-ساڵرۆژی سه‌روه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوو،31/1/2016، دیاره ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ته به‌ساڵیادی شه‌هید ئارام به‌ڵام ،هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار ئاماژه به چونه ده‌ره‌وه‌ی شه‌هیدان كاك ئارام و كاك ئازاد ده‌كات منیش لێره به‌كارم هێناوه.
PUKmedia كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه ساڵح
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24