ئــه‌مڕۆ لــه مـێژوودا جیهان
جیهان 08:36 AM - 2021-08-31
31 ئۆگه‌ست/ئاب
رووداوه‌كان:
1290: ده‌ركردنی جوله‌كه‌كان له ئینگلته‌ره.
1422: هنری شه‌شه‌م عه‌رشی ئینگلته‌ره‌ی گرته ده‌ست له ته‌مه‌نی 9 مانگی‌دا و ئه‌وه‌ش دوای وه‌فاتی باوكی مه‌لیك هنری پێنجه‌م.
1876: لابردنی سوڵتانی عوسمانی مورادی پێنجه‌م به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشی عه‌قڵی، و دانانی عه‌بدولحه‌میدی كوڕی عه‌بدولمه‌جیدی یه‌كه‌م له دوای ئه‌و له ژێر ناوی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م.
1897: تۆماس ئه‌دیسۆن به‌رائه‌تی داهێنانی كامێرای وێنه‌گرتنی جوڵاوی به‌ده‌ستهێنا كه ناوی لێنا كینتۆگراف.
1907: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌نگلۆ- روسی له نێوان قه‌یسه‌ری روسیا (نیقۆلای دووه‌م) و شای به‌ریتانیا ئیدواردی حه‌وته‌م، بۆ پاراستنی خاكی فارس و وه‌لانانی كێشه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌فغانستان به‌هۆی لێكترازانی بارودۆخه‌كه له ناوچه و هه‌رێمه جیاجیاكان به تایبه‌تی خاكی كوردستان.
1911: شاری سان فرناندۆ له هه‌رێمی لۆس ئه‌نجلوس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا سیفه‌تی شاری وه‌رگرت.
1918: به‌لشه‌فیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر قونسوڵیه‌تی به‌ریتانی له شاری بترۆگراد.
1931: لافاو له رووباری یانگری جیانگ له چین و بووه هۆی وه‌فاتی 250 هه‌زار كه‌س.
1950: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی كۆمپانیای (TWA) ی گه‌شتی 903 له بیابان له نزیك دۆڵی نترون، و ئه‌و رووداوه بووه هۆی مردنی سه‌نشینانی فڕۆكه‌كه كه ژماره‌یان 55 كه‌س بوون.
1955: ویلیا‌م كوب له جه‌نه‌رال مۆتۆرز یه‌كه‌مین ئۆتۆمبیلی دروستكرد كه به وزه‌ی خۆر كاری ده‌كرد له شیكاگۆ.
1957: راگه‌یاندنی سه‌به‌خۆیی مالیزیا.
1962: سه‌ربه‌خۆیی ترینیدا و تۆباگۆ له به‌ریتانیا.
1965: به‌ستنی هێڵی ته‌له‌فۆنی نێوان یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و ویلایته یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به قه‌یرانه مه‌ترسیداره‌كان.
1965: چاكسازی له سیسته‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه به هۆیه‌وه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له 10 كه‌سه‌وه كرا به 15 كه‌سی ناهه‌میشه‌یی.
1978: دیارنه‌مانی ئیمام موسای سه‌در له كاتی بوونی له لیبیا.
1982: دوا قافڵه‌ی جه‌نگاوه‌ره فه‌له‌ستینیه‌كان (به‌یروت)یان جێهێشت دوای هێرشی ئیسرائیل.
1989: لیبیا و چاد رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان مۆركرد كه كۆتایی هێنا به ناكۆكی سنوری نێوانیان كه 16 ساڵ به‌رده‌وام بوو له سه‌ر هه‌رێمی ئوزو.
1991: قه‌رقیزستان و ئۆزبه‌كستان سه‌به‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
1991: كۆماری سودان به پێی ده‌ستور و یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانی، شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كرده یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات.
1992: په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ژماره 11 ی ده‌ركرد: به‌و پێیه ئه‌و بڕیارانه‌ی عێراق پوچه‌ڵكرانه‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا ناگونجێن.
1992: مه‌لیك حسێن ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر یاسای حیزبی سیاسی له ئه‌رده‌ن.
1994: سوپای كۆماری ئیرله‌ندی كه داوای یه‌كگرتنی دوورگه‌ی ئیرله‌نده‌ی ده‌كرد وه‌ستانی كرده‌ی سه‌ربازی راگه‌یاند بۆ جاری یه‌كه‌م له ماوه‌ی 25 ساڵدا.
1996: پارتی دیموكراتی كوردستان به هاوكاری هێزه‌كانی رژێمی به‌عس شاری هه‌ولێری داگیركرد
1996: هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی هێڵی 36 یان به‌زاند و هاتنه ناو شاری هه‌ولێره‌وه.
1996: ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی روسی ئه‌لكسه‌نده‌ر لیبید رایگه‌یاند كه گه‌شتووه به رێكه‌وتنێك بۆ كۆتایی هاتن به جه‌نگ له چیچان.
1997: دیانا سبینسه‌ری ته‌ڵاقدراوی وه‌لی عه‌هدی به‌ریتانی ئه‌میر چارلز و هاوڕێكه‌ی (دودی الفاید) له رووداوێكی ئۆتۆمبیل‌دا مردن له نه‌فه‌قی (ئه‌لما) له فه‌ره‌نسه.
2001: له شاری (دۆریان)ی باشووری ئه‌فریقیا كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرێدرا له لایه‌ن رێكخراوه ناحكومیه‌كانی دژ به داگیركردن و ره‌گه‌زپه‌رستی، كه ئه‌مریكا دژی كۆنگره‌كه وه‌ستا و لایه‌نگیری ئیسرائیلی كرد.
2002: له شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌ندامێكی ئه‌نسار ئیسلام ویستی خۆی به كۆمه‌ڵێك كاكه‌ییدا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام پێش گه‌شتنه جێگه‌ی مه‌به‌ست به خۆیدا ته‌قیه‌وه.
2004: (كۆمه‌ڵی به‌رگریكردن له كرێچیانی خانوو و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون) له هه‌ولێر دامه‌زرا.
2004: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك تیرۆركرا كه به ره‌گه‌ز توركمان بوو.
2004: وێنه‌ی كوژرانی 12 هاوڵاتی نیپاڵی له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه، گروپی (ئه‌نسار سوننه) به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له كرده‌وه‌كه راگه‌یاند.
2004: له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان بۆ چه‌ند خانوویه‌ك له فه‌لوجه 10 كه‌س كوژران.
2005: كاره‌ساتی پردی (الائمه) و كوشتن و نوقم بوونی زیاتر له 1000 كه‌س له رووباره‌كه‌دا له سه‌ر پردی (الامه) له به‌غدادی پایته‌ختی عێراق له ئه‌نجامی پاڵنان و قه‌ره‌باڵغیی زۆردا.
2007: رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی.
2007: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنانی (نه‌بیه به‌ری) و له ساتی به‌شداریكردن له ڤیستیڤاڵی یادی ئیمام موسای سه‌در له به‌عله‌به‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك به رێكه‌وتنی هه‌موان.
2010: سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما رایگه‌یاند كه كه‌رده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق كۆتایی هات و عێراقیه‌كان خۆیان ئیتر به‌رپرسن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان.
له‌دایكبوون:
12: كالیگۆلا، ئیمبراتۆری رۆمانی.
161: كومودوس، شه‌شه‌م به‌تریكی ئه‌نتۆنیه‌كانی رۆمان.
1821: هرمان فون هلمهولتز، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی.
1843: گورگ فون هیرتلنگ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
1879: ئیمبراتۆر تایشو، ئیمبراتۆری یابان.
1880: شاژنه فیلهامینا، شاژنی هۆڵه‌نده.
1884: جۆرج سارتون، ده‌رمانساز و مێژوونوسی زانستی به‌لجیكی.
1908: ویلیا‌م سارویان، رۆماننوس و شانۆنوسی ئه‌مریكی.
1913: برنارد لوفیل، زانای بیركاری له زانستی فه‌له‌ك و فیزیا.
1947: سومشای وونگساوات، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تایله‌ند.
1949: ریچارد جیر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1949: هیو دایفید بولتیزر، زانای فیزیای تیۆری ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2004ز.
1960: حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی.
1966: لوبوسلاف بینیف، یاریزانی تۆپی پێی بولگاری.
1970: شاژنه رانیا عه‌بدوڵا، ژنی مه‌لیكی ئه‌رده‌ن عه‌بدوڵای دووه‌می كوڕی حسێن.
1970: نیكۆلا گرویفسكی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كۆماری مه‌قه‌دۆنیا.
1972: كریس تاكر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1972: مادلین مه‌ته‌ر، ژنه گۆرانیبێژی لوبنانی.
1975: ساره رامیریز، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1976: روكی جونیور، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.
1977: جیف هاردی، زۆرانبازی ئه‌مریكی.
1978: فیلیپ كریستانفال، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1981: مونیا، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری كوێتی.
1982: نایله توینی، ژنه راگه‌یاندكار و سیاسه‌تمه‌داری تونسی.
1982: خۆسیه مانویل رینا، گۆڵچی تۆپی پێی ئیسپانی.
وه‌فات:
1218: ناسر كوڕی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی، له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا.
1422: مه‌لیك هنری پێنجه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1867: شارل بودلیر، شاعیری فه‌ره‌نسی.
1950: كامیلیا، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1963: جۆرج براك، نیگاركێشی فه‌ره‌نسی.
1965: فرانیسكۆ برو، یاریزان و دادوه‌ر و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئیسپانی.
1967: زه‌كی هه‌ناری، شاعیری كورد، له شاری كۆیه.
1978: ئازاد هه‌ورامی، سه‌ركرده و هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه.
1985: فرانك ماكفارلین بورنیت، پزیشكی ئوسترالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1960ز.
1986: ئورهو ككونن، سه‌رۆكی فنله‌نده.
1995: نزار الحلبی، پیاوی ئاینی لوبنانی.
1997: دیانا سبینسه‌ر، شاژنی ویلز و ژنی پێشووی وه‌لی عه‌هدی شانشینی یه‌كگرتوو ئه‌میر چارلز.
1997: دودی الفاید، كوڕی ملیاردێری میسری (محمد الفاید).
2002: جۆرج بورتر، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1967ز.
2005: جۆزیف روتبلت، زانای فیزیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1995ز.
2006: محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب، یاریزانی تۆپی پێی میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له قه‌رقیزستان.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له ترینیداد و توباگو.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27