riklam

خاچی سوور:چاوەڕوانی و ئازاری كەسانی بێسەروشوێن كۆتایی نایەت

جینۆساید 10:29 PM - 2021-08-30

كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە رۆژی جیهانی كەسانی بێسەروشوێندا بڵاویكردەوە كە تەواوی ئەو كەسانە دێنەوە یادمان كە لە ئاكامی چەندین ساڵ لە ناكۆكی چەكداری لە عیراقدا ونبوون. ئەمڕۆ پشتگیری خێزانەكانیانین كە ئێشو ئازارەكانیان نەگەیشتۆتە كۆتاو ئێمەش پێویستی و خواستەكانی  ئەوانمان لە ئەجێندای كەسانی خاوەن بڕیاردا دادەنێین.

چەندین دەیەی لەدوا یەكی ناكۆكیەكان و ماوەكانی توندوتیژی كە لەوڵاتدا رویانداوە بوونەتە هۆی ونبوونی سەدان هەزار كەس، ئەمەش وایكردوە كە عیراق لەو وڵاتانە بێت كە زۆرترین ژمارەی كەسانی ونبویان تێدایە.
دەشێت شەڕەكان خاوببێتنە‌وە، لەگەڵ ئەوەشدا شەڕی خێزانی كەسە ونبوەكان هەر بەردەوامە. گرنگ نیە كەسە ئازیزەكانیان بەهۆی كام ناكۆكیەوە ونبوون، چونكە تەواوی خێزانەكان رووبەڕووی هەمان ئاستەنگ و پەژارە دەبنەوە لە زۆر لایەنەوە. بۆ ئەو خێزانانە، لەپاش ئەم رۆژەش، ئازار و یادگاریەكان هەر درێژەیان دەبێت، ‌تاكو خێزانەكان سەربوردەی كەسە ئازیزەكانیان بۆ یەكلادەبێتەوە.

" بۆ من، وەك ژنێك ئەركێكی زۆر دژوارە‌ بەتەنیا تەواوی كوڕەكانم پێبگەیەنم لەم كۆمەڵگایەدا. كوڕەكانم پێویستیان بەباوك هەیە‌. چونكە ئەو كۆڵەكەی ماڵە‌كەیە." دایكی عەلاوی دەڵێت، كە هاوژینی ستارە كە لە ساڵی 2016دا ونبووە.
دایكی عەلاوی هاوشێوەی چەندین  هاوژین و دایكانی دیكە، مافی ئەوەیان هەیە كە چارەنووسی كەسە خۆشەویستەكانیان بزانن. راستی تاڵی ئەو خێزانانە وەك گێژاو بەردەوامە، كە كاریگەری‌ لەسەریان دەبێت لە رووی سۆزداری و جەستەیی و یاسایی و دارایی و كۆمەڵایەتیەوە. ئەو خێزانانە لە دو دڵیدا دەژین چونكە بەبەردەوامی چاوەڕێی هەواڵ و زانیارین  ولە هەمان كاتدا رووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دارایی و یاسایی دەبنەوە.

لە ساڵی 1991ەوە، نێردەی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عیراقدا بەردەوام بووە لە دیالۆگ لەگەڵ دەسەڵات و لایەنە پەیوەندارەكاندا بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو پرسانەی كە پەیوەستن بە كەسانی ونبوو. كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور سەرۆكایەتی لیژنەی سێلایەنی پەیوەست بە كەسانی ونبوو دەكات كە پێكهاتوە لە كوێت و عیراق و لیژنەیەكی دیكە كە پێكهاتوە لئێران و عیراق بە مەبەستی روونكردنەوە و دیاریكردنی جێوشوێنی ئەو كەسانەی كە لە میانی هەردوو ناكۆكی چەكداریدا  بێسەروشوێن بوون. هەروەها، ئێمە‌ هاوكاری خێزانی كەسانی ونبوو دەكەین بۆ سۆراخ كردنی ئەو ئەندامانەی كە ونبون بەدرێژایی كاتی گشت ناكۆكیە چەكداریەكان، ئەویش لەڕێی خزمەتگوزاری پەیوەندییە خێزانیەكان.

خێزانی ئەو كەسانەی ونبوون‌ چەندین پێویستی دیكەیان هەیە، لەبواری  ئابوری و دەروونی و یاسایی و كارگێڕی و ئێمە هەوڵدەدین بەشداربین لە بەدەمەوە چوونی ئەو پێویستیانە.

بەم بۆنەیەوە، كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور داوا دەكات لە تەواوی لایەنە دەسەڵاتدارەكان كە هەوڵەكانیان دوو ئەوەندە بكەن  بەمەبەستی رونكردنەوەو  دیاریكردنی  چارەنوسی كەسانی بێسەروشوێن و بەدەمەوەچونی پێویستیەكانی خێزانەكانیانەوە،   و ئێمەش‌ هەردەم ئامادەین بۆ پشتگیریكردنیان لە جێبەجێ كردنی ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانیان بەپێی یاسای مرۆیی نێونەتەوەیی. تەواوی كەسانی ونبوو و خێزانانیان پێویستە بە یەكسانی مامەڵە بكرێن، بەبێ گوێدان بە بارودۆخ و هۆكاری ونبوون. ئێمە هاوبەشی دەكەین لە دابین كردنی پێویستی و داخوازیە هەنوكەییەكانی ئەو خێزانانە و بەردەوامیش دەبین لە پشتگیری كردنیان لەرێی پرۆگرامە جوداكانمانەوە بە ئامانجی ئەوەی كەمێك لە بارگرانیان كەم بكەیەنەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket