}

ئێران.. لە 24 سەعاتدا 765 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاردەهێنن

جیهان 01:38 PM - 2021-08-30

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 33 هەزار و 780 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 669 تووشبووش مردوون. 

لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 765 هەزار و 134 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارهێناوە و ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە لە وڵاتەدا و بەمشێوەیە تا ئێستا 26 ملیۆن و 941 هەزار و 260 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

هەروەها تا ئێستا چوار ملیۆن و 960 هەزار و 744 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و چوار ملیۆن و 175 هەزار و 405 تووشبوو چاكبوونەوە و 107 هەزار و 151 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket