دار بەڕوویەكی 200 ساڵە بووەتە رەمزی بێستانسور
هەمەڕەنگ 01:02 PM - 2021-08-30
دار بەڕووە تاقانەكەی گوندی بێستانسور بووەتە جێگەی بایەخی خەڵكی گوندەكە و ئەو كەسانەشی سەردانی دەكەن دانیشتوویەكی گوندەكەش دەڵێت، ساڵانەش 80 كیلۆ بەڕوو دەگرێت .
لەوبارەیەوە رەوەند حەمەجەزا دانیشتووی گوندی بێستانسور بۆ PUKmedia دوا و وتی: تەمەنی ئەم دارە زیاتر لە 200 ساڵە، بەرزییەكەی 10 مەترە و پانییەكەشی پێنج مەترە، ساڵانەش 80 كیلۆ بەڕووو دەگرێت، بەتەمەنەكانی گوندەكەش وەسێتیان كردووە كە لەدوای نەمانی خۆیان دارەكە پارێزگاری لێ بكرێت و نەبڕرێتەوە.
هاوكات ئەحمەد قادر خەڵكی گوندی بێستانسورە و تەمەنی 64 ساڵە بۆ PUKmedia وتی: ئەم دارە بەقەبرستان دەورە دراوە و لە باوكمەوە بیستومە كە ناوی دارە ڕەشە و ئەوكەسەی چاندوێتی ناوی كاكە رەش بووە.
وتیشی: دارەكە بوەتە شوناس و رەمزی گوندەكە و ئەو كەسانەی سەردانی گوندەكەش دەكەن.
ئەنجومەنی گوندەكەش كە ناوی تەها قادرە بە PUKmedia ی وت: لە باوكمەوە بیستوومە ناوەڕاستی ئەم دارە كەبە دارە رەش ناسراوە كونی گەورەی تێدایە و زۆربەی جار ماری تێدا بینراوە، خەڵكی گوندەكەش بەردەوام خزمەتی دەكەن و پارێزگاری لێ دەكەن.
گوندی بێستانسوور زیاتر 250 ماڵی تێدایە و سەربە ناحیەی عەربەتە، سەرچاوەیەكی ئاوی باش و چەندین شوێنەواری مێژووی كەلەپوری تێدایە.
داری بەڕوو یەكێكە لەو دارانەی كە لەناوچە شاخەوییەكان دەڕوێت، زیاتر لە 500 ساڵ تەمەنی دەبێت.
PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان- شارەزوور
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19