riklam

بایدن ھۆشداریی ده‌دات

جیهان 04:35 PM - 2021-08-29

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ھۆشداریی ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری روودانی په‌لامارێكی تری تیرۆرستی له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌ربازی و ئه‌منی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ره‌وشه‌كه‌ له‌ ئه‌فغانستان زۆر مه‌ترسیداره‌ و فه‌رمانده‌كان پێیان راگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ری په‌لامارێكی تری تیرۆرستی ھه‌یه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ له‌ ماوه‌ی 24 بۆ 36 سه‌عاتی داھاتوودا.

 وتیشی: ئه‌و ھێرشه‌ی واشنتۆن كردوویه‌تی سه‌ر تیرۆرستان و كوژرانی 2 داعشی لێكه‌وته‌وه‌، كۆتا ھێرشیان نابێت. 

ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، دوو ته‌قینه‌وه‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ-ی ھه‌ژاند و زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژران كه‌ 13 یان ئه‌مریكی بوون، گروپی خۆراسانی سه‌ر به‌ داعشیش به‌رپرسیارێتیان له‌و په‌لاماره‌ راگه‌یاند.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket