riklam

ئێران.. نزیكەی 5 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوون

جیهان 02:02 PM - 2021-08-29

لە 24 سەعاتی ڕابردوودا زیاتر لە 31 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی 600 تووشبووش مردوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 31 هەزار و 516 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 581 تووشبووش مردوون.

لەڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران هاتووە كە تا ئێستا چوار ملیۆن و 926 هەزار و 964 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەوڕێژەیەش چوار ملیۆن و 146 هەزار و 742 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 106 هەزار و 482 تووشبووش مردوون. 

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە كە 305 شاری ئێران لەناو بازنەی سووری مەترسی كۆرۆنادان. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket