riklam

نرخی بەنزین دادەبەزێت

کوردستان 10:50 AM - 2021-08-29

وەزارەتی نەوتی عیراق رەزامەندی دەربڕی رۆژانە بڕی هەزار و 80 مەتر سێجا بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و نرخی لیترێكیشی كە بدرێتە شۆفێران بە 650 دینار دیاریكراوە.

بەپێی نوسراوێكی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرھەمە نەوتییەكان كە سەر بە وەزارەتی نەوتی عیراقە، ئاماژەی بەوەداوە كە لەسەر رەزامەندی وەزیری نەوتی عیراق لەسەر ئەوەی رۆژانە بڕی هەزارو 80 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بنرێت.

هەر بەپێی نوسراوەكە، 360 مەتر سێجا بۆ پارێزگای هەولێر، 360 مەتر سێجا بۆ سلێمانی، 216 مەتر سێجا بۆ دهۆك و 144 مەتر سێجاش بۆ پارێزگای هەڵەبجە دیاریكراوە.

لەنوسراوەكەدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەشی دیاریكراوە كە دەبیچت هەر لیترێك لەو بەنزینە بە 650 دینار بدرێتە شۆفێران.

هاوكات بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: تائێستا ئەو بڕە بەنزینەی كە وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاریداوە رەوانەی هەرێمی بكات نەگەیشتوەو دیاریش نیە كەی دەگات، ئەوەی زانراوە كە رۆژانە بۆ هەر پارێزگایە بڕێك دیاریكراوە.

وتیشی: هەر كاتێك بگاتە سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە بەنزینخانە بۆ دابەشكردنی دیاری دەكرێت و بەهەماهەنگی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەدابەشكردنی دەكرێت، وەك بەنزیخانەكانی سلێمانیش هاوكاریان دەبین.

رەوانەكردنی ئەو بەنزینەو دابەشكردنی بە 650 دینار لەهەرێم نرخی بەنزین دادەبەزێت كە لەئێستادا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لەسەرو 800 دینارەوەیەو بەنزینی موحەسەن بە 900 دینارو سۆپەریش بەسەرو 950 دینارە.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket