riklam

له‌سه‌ر بودجه‌ی 2022 هه‌رێم و به‌غدا پێویستیان به‌ رێكه‌وتنێكی تازه‌ ده‌بێت

کوردستان 10:10 PM - 2021-08-28

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئه‌گه‌ری ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ 2022 له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ بۆ په‌رله‌مان، پێویسته‌ جارێكی تر  رێكه‌وتنێكی تازه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌ڵبژاردنی داهاتووی  په‌رله‌مان و بانگه‌شه‌ی په‌رله‌مانتاران تاكه‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای  بودجه‌.

ئاره‌زوو  مه‌حموود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی گه‌یشتنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 بۆ په‌رله‌مانی عیراق، پێویسته‌ جارێكی دیكه‌ هه‌رێم‌و به‌غدا رێكه‌تن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌ ساڵی رابردوو له‌نێوان هه‌ردووولا ئیمزاكرا ته‌نیا بۆ  ساڵی 2021 بوو.

وتیشی: راسته‌ حكومه‌تی عیراق له‌ رێگای وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ باس له‌ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 ده‌كات، به‌ڵام به‌ بۆچوونی ئێمه‌ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی  په‌رله‌مان و بانگه‌شه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ دووری ده‌زانم په‌رله‌مان بتونێ  له‌م كاتانه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌سه‌ندبكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌كرێ دوا ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی  په‌رله‌مان، كابینه‌ی تازه‌  پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 ئاماده‌بكات‌و خولی داهاتووی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌ سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ش نه‌تواندرا، ئه‌وا كاربه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كرێت.

وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاند ئه‌وان پڕۆژه‌یاسای  بودجه‌ی٢٠٢٢ی ئاماده‌كردووه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket