riklam

وه‌زیری دارایی عیراق هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

عیراق 07:25 PM - 2021-08-28

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی- وه‌زیری دارایی و ئابوری عیراق هه‌واڵێكی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ناوبراو بڵاوكرابوه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دانانی  میكانیزمێكی  نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌عاتی كاری ڕاسته‌قینه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی  نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری دارایی و ئابوری عیراق ، ئه‌و لێدوانه‌ی له‌زاری عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستراوو له‌راستیه‌وه‌ دووره‌، هاوكات داوا له‌ سه‌رجه‌م میدیا و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ كراوه‌، كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵه‌ ساختانه‌دا نه‌كه‌ن و پشت به‌ هه‌واڵی ناڕاست و ئاوه‌ژوو كراو نه‌به‌ستن .

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یه‌یاندنی وه‌زیری دارایی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket