}

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:03 PM - 2021-08-28

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، لابردنی كتێبی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌نها ده‌نگۆیه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبۆته‌وه‌ ده‌رباره‌ی لابردنی كتێبی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ قۆناغه‌كانی خوێندن، ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ هه‌موولایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی نه‌ لابراوه‌ و نه‌ لاشده‌برێت و نه‌هیچ به‌رنامه‌یه‌كیشمان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌، به‌ڵكو بایه‌خ و گرنگی زۆریشی پێدراوه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س  ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ ده‌كه‌ن  كه‌ وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی و بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن به‌كاری ده‌هێنن .

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket