riklam

توشبوانی کۆرۆنا لەکەرکوک 65 هەزاری تێپەڕاند

کوردستان 12:33 PM - 2021-08-28

بەپێی نوێترین ئاماری فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای کەرکوک ژمارەی ئەو کەسانەی لەکەرکوک توشی کۆرۆنا  هاتوون لەسەرەتاوە تائێستا گەیشتە 65هەزار و 43 حاڵەت.ڕونیشی کرۆتەوە کەلەو ژمارەیە 59هەزار و 583 توشبوویان چاکبونەتەوەو هەزار و 179 توشبووش بەڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی کەرکوک ڕاشیگەیاندوە حاڵەتەکانی توشبوون و مردنیش بەهۆی کۆرۆنا لەو پارێزگایە زیادیانکردوەو لەشەووڕۆژێکدا بەهۆی کۆرۆنا 4-5 کەس لەکەرکوک گیان لەدست دەدەن.

تەندروستی کەرکوک هۆکاری پەرەسەندنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بەڕێکارە خۆپارێزیەکان.

تەندروستی کەرکوک چەختیشی کردوەتەوە تاکە چەک بەدەستی دەزگا تەندروستیەکانەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان پابەندبوون بەڕێکارەکانی خۆپارێزی و خۆ کوتانی هاوڵاتییانە بەڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا.

تەندروستی کەرکوک ئاشکراشیکردوە بۆ کووتانی هاوڵاتیان بەڤاکسین 70 ناوەندیان لەکەرکوک و دەوروبەری کردوەتەوە کەبەسەر ناوچە وگەڕەکەکانی کەرکوک دابەشکراون.ڕاشیگەیاندوە لەئێستادا هاوڵاتیانی کەرکوک فراوانتر لەڕابردوو خۆیان دەکوتن.ڕاشیگەیاندوە لەماوەی 24سەعاتی ڕابردوودا لەکەرکوک 6هەزار و 315کەس خۆیان بەڤاکسینەکە کوتاوەو کۆی ئاماری ئەوانەشی لەکەرکوک خۆیان بەڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا کوتاوە گەیشتۆتە 141هەزار و 838 کەس.

 

PUKmedia کەرکوک،محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket