riklam

كتێبی (راگەیاندن و ئاسایشی كۆمەڵایەتی) ناسێنرا

کتێب 12:16 PM - 2021-08-28

لەدرێژەی چالاكیەكانیدا ساڵۆنی لاپەرە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كۆڕێكی بۆ ناساندنی كتێبی (راگەیاندن و ئاسایشی كۆمەڵایەتی) نوسەرو رۆژنامەنووس هێمن ئەمین شوانی سازكرد كە شەشەم بڵاوكراوەی ناوەندەكەیە.
كۆڕەكە لەلایەن نوسەرو رۆژنامەنووس نازم دڵبەند بەڕێوەچوو ، ژمارەیەك لەنوسەرو رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی شاری هەولێر ئامادەیبوون ، تێیدا هێمن شوانی باسی لەناوەڕۆكی كتێبەكەی كردو وتی : كتێبە باس لەئاسایشی كۆمەڵایەتی و راگەیاندن دەكات كە یەكێكە لەو بابەتە هەستیارانەی كە ئەمڕۆ لەكۆمەڵگای كوردی تائێستا فەرامۆش كرابوو ، بەڵام ئێستا هەست دەكەین راگەیاندنەكان تاڕادەیەك ئاوڕیان لێداوەتەوە ، بەڵام بەو شێوازە ئەكادیمیە نیە بۆ نمونە ئێمە وەكو راگەیاندن یا وەكو كۆمەڵناسان بمانەوێت كۆمەڵگایەكی تەندروست بۆ داهاتوو بنیات بنێین .

وتیشی : لەڕوانگەی هەستكردنمان بەپێداویستیەكان و هۆشیاركردنەوەی میدیاكاران و كۆمەڵناسان بۆ هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگاو چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆڵەگەو پێگەكانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی ، ئەم كتێبە بەرهەم هات كە لەبنەڕەتدا نامەی ماستەرە بەپلەی نایاب وەرگیراوە ، بەڵام دەستكاری كراوەو كەمێك فراوان كراوە.

دواتر بەشێك لەبەشداربوانی كۆڕەكە بە ڕاو سەرنج و پرسیار بەشداریان لەگفتوگۆی كۆڕەكە كرد ، لەكۆتاییشدا بەئیمزای نووسەر ، كتێبەكە بەسەر بەشداربواندا دابەشكرا.

 

PUKmedia هەولێر – رەوەست نەوزاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket