ژنان په‌رۆشییان بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق نه‌ماوه
عیراق 06:33 PM - 2021-08-26
له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه پێشوه‌خته‌كه‌ی عیراق كه‌وا بڕیاره رۆژی 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ململانێی له‌نێوان پاڵێوراوه‌كان گه‌رموگوڕ كردووه، واش ده‌رده‌كه‌وێت شانسی پاڵێوراوه ژنه‌كان به‌راورد به‌پیاوان كه‌متر بێت، به‌تایبه‌تیش ژماره‌ی پاڵێوراوه ژنه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا كه‌مبۆته‌وه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 5323 پاڵێوراو كێبڕكێ له‌سه‌ر 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن، كه له‌نێویاندا 963 ژن هه‌یه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر كه‌متره له‌ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ساڵی 2018 پاڵاوتبوو، كه بریتی بوو له 2014 پاڵێوراوی ژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه چه‌ند له‌و كاندیده ژنانه بۆ په‌رله‌مان ده‌رده‌چن و ده‌توانن كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، نه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند ژن خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، وه‌ك تاریق حه‌رب، شاره‌زا له بواری یاسا جه‌ختی له‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی یاسا رێژه‌یه‌ك بۆ پاڵێوراوانی ژنان دیاریكراوه
تاریق حه‌رب له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستووری عیراق، ده‌بێت رێژه‌ی پالێوراوان له ژنان چاره‌كێكی ئه‌و رێژه‌یه‌ی پالێوراوانی پیاوان بێت، ئاماژه‌شیدا، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ماده‌ی 49ی ده‌ستووره كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاری پێده‌كات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له‌چاره‌كێكی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌متر نه‌بێت.
واشی ده‌بینێت، كه‌می ژماره‌ی پاڵێوراوانی ژن ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، له‌وه گرنگتر ده‌رچوونی ئه‌و ژماره پێویسته‌یه كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردووه كه بریتیه له 83 پاڵێوراوی ژن، روونیشی كرده‌وه كه به‌پێی یاسا نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن، عیراق كراوه‌ته 83 بازنه، هه‌ر كاندیدێكی ژن له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كدا زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه كورسییه‌كی په‌رله‌مان ده‌باته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پارێزگای سلێمانی وه‌ربگرین، پاڵێوراوێكی ژن له‌یه‌كێك له‌بازنه‌كان توانویه‌تی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت كه 2000 ده‌نگ بووه، ئه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵام ره‌نگه له‌پارێزگای به‌غدا كاندیدێكی ژن هه‌بێت 10 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی بچێته په‌رله‌مان، چونكه كاندیدێكی دیكه‌ی ژن هه‌یه له‌بازنه‌كه‌ی خۆیدا ده‌نگی زیاتری له‌و به‌ده‌ستهێناوه.
تاریق حه‌رب دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، نابێت ژماره‌ی ژنان له‌په‌رله‌مانی عیراق له %25 زیاتر بێت، چونكه نوێنه‌رایه‌تی ژنان له‌و ئه‌نجومه‌نه به‌كۆتا دانراوه‌و ده‌بێت له‌كۆی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، 83 یان په‌رله‌مانتاری ژن بن.
پاڵێوراوه ژنه‌كان پشتیوانی پێویستییان لێ ناكرێت
رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژنان له‌په‌رله‌مانی عیراق وایده‌بینێت كه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه وایكردووه ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید ده‌كه‌ن كه‌م بێت.
رێزان شێخ دلێر له‌میانی لێدوانێكدا بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا پارته سیاسییه‌كان به‌گوێره‌ی سیستمی كۆتا، له‌كۆی 4 پاڵێوراو، یه‌ك پاڵێوراوی ژنیان پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ش وایكرد ژماره‌ی كاندیده ژنه‌كان كه‌متر بێت، ئاماژه‌شیدا، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ خۆیان كاندید كردووه ئه‌كجار كه‌مه، چونكه وه‌ك پێویست پشتیوانی‌یان نییه تاوه‌كو پچنه ناو كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، راسته هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی‌یان له‌كاندیدی سه‌ربه‌خۆ كردووه، به‌ڵام زیاتر پشتیوانیكردن بووه له‌پیاوه‌كان.
رێزان شێخ دلێر پێداگریش ده‌كات كه ئه‌م هۆكارانه وایكردوه ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی خۆپان پاڵاوتووه كه‌متر بێت و ئه‌و هێزه پێویسته‌شیان نه‌بێت تاوه‌كو بتوانن كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كاندیده پیاوه‌كان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌مان.
ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی ژنان هۆكاری كه‌می ژماره‌یان بۆ یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌و به‌هۆكاریشی ده‌زانن له‌دروستبوونی قه‌یرانی متمانه له‌نێوان پاڵێوراوه ژنه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌وان ره‌خنه له‌سه‌رله‌به‌ری سیستمی كۆتا ئه‌گرن و به نادادپه‌روه‌ری له‌قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌ن.
نه‌بوونی متمانه‌و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر كاندیدبوونی ژنان
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌جا به‌یاتی، كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، به PUKmediaی راگه‌یاند: گۆڕانكاری له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكار بوون بۆ دروستبوونی قه‌یرانی متمانه له‌ده‌روونی به‌شێك له‌ژنانی كاندیدكراوو به‌تایبه‌تیش له‌ناو به‌شێكی ئه‌و ژنانه خۆیان، هه‌روه‌ها كێبڕكێش له‌نێوان كاندیده‌كاندا به‌هێزه‌و ده‌نگدان بۆته ناوچه‌یی و به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك بازنه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكهێنراون، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووه كه سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی پارێزگایه‌ك ده‌یانتوانی ده‌نگ به كاندیدێكی دیاریكراو بده‌ن.
به‌یاتی واشی ده‌بینێت، كه‌سێك كه له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیدا ناسراوو به‌ناوبانگ بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌رییه‌ی هه‌یه‌تی، ده‌توانێ خۆی كاندید بكات و گوێش نه‌داته پاره، هه‌رچه‌نده پاره رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌كڕینی ده‌نگ، راشیگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵێوراوه ژنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی ژنه‌وه گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌میان به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه دووره ده‌سته‌كان ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابونه‌ریتی خێڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌وه، كه تا ئێستاش به‌شه‌رمی ده‌زانن ژن له‌ماڵی خۆی پچێته ده‌ره‌وه.
به‌یاتی وتیشی: یاسایه‌ك نییه بتوانێت ژنان بپارێزێت، نه كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌نده دادپه‌روه‌ره له‌گه‌ڵیدا، پێداگریشی كرد كه كۆتای ژنان به‌هه‌مان شێوه دادپه‌روه‌ری تێدا نییه، ئایا ده‌كرێت و ره‌وایه به‌راورد بكرێت له‌نێوان ژنێكدا كه پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بووه‌و له‌ئێستادا خاوه‌نی پاره‌و پرۆژه‌و ده‌سه‌ڵاته، یاخود ژنێك حزبی له‌پشته‌وه بێت و كاندیدی كردبێت و پاره‌ی باشی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی خه‌رج بكات؟ له‌گه‌ڵ ژنێكدا كه سه‌ربه‌خۆیانه خۆی كاندید بكات و ته‌نها به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ری له‌پشت بێت و هیچی تری نه‌بێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22